وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

هەوکردنی گوێی ناوەڕاست (otitis media)


ئەم نەخۆشییە بریتییە لە هەوکردنی گوێی ناوەڕاست کە دەبێتە هۆی سوربوونەوە و هەڵئاوسانی گوێ و کۆبوونەوەی ئاو و جەراعەت لە پشت پەردەی گوێ. بەزۆری لە منداڵی خوار تەمەن پازدە ساڵدا ڕوودەدات، بەڵام دەکرێت لە هەر تەمەنێکدا ڕووبدات. پۆلێن دەکرێت بۆ دووجۆر:
  1. هەوکردنی توند (ماوەیەکی کەم دەخایەنێت).
  2. هەوکردنی درێژخایەن.

✓ هەوکردنی توند (Acute otitis media)

بریتییە لە هەوکردنێکی ماوە کەمی گوێی ناوەڕاست، کەمتر لە 6 هەفتە دەخایەنێت.

- هۆکارەکانی:

  1. بەکتریا، وەکو: (Streptoccocus pneumoniae - H. influenza).
  2. هەوکردنی بەشی سەرەوەی بۆڕیەکانی هەوا.
  3. هەوکردنی قوڕگ و لوت.

- نیشانەکانی:

  1. درووستبوونی چڵک و کێم و جەراعەت لە گوێ.
  2. گوێ ئێشە.
  3. تا
  4. هەوکردن و هەڵئاوسانی لووت.
  5. سوربوونەوەی پەردەی گوێ، لەوانەیە ببێتەهۆی کونکردنیشی.
  6. لەدەستدانی هەستی بیستن.

- چاەسەرەکانی:

  1. دەرمانی دژە هەوکردن وەکو Amoxicillin
  2. دەرمانی دژە ئازار وەکو Paracetamol - Ibuprofen
  3. دەرمانی دژەهەستیاری وەکو chlorpheniramine

myringotomy and tympanotomy

ئەم دوو پڕۆسیجەرە کاتێک ئەنجام ئەدرێت کە هەوکردنەکە زۆر بێت و بڕێکی زۆر لە کێم لە گوێی ناوەڕاستدا کۆبووبێتەوە، لە ڕێگەی نەشتەرگەرییەوە ئەنجام دەدرێت بە ناردنی تیوبێک یان بۆڕیەکی باریکی لە پلاستیک درووستکراو بۆ ناو پەردەی گوێی نەخۆشەکە، ڕێگەدەدات بە هاتنەدەرەوەی ئەو هەوکردنەی کە کۆبۆتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنی هەوکردنەکە.

✓ هەوکردنی درێژخایەن (Chronic otitis media)

ئەم جۆرە پەیدا دەبێت کاتێک جۆری یەکەم بە باشی و گونجاوی چارەسەر نەکرێت، ماوەکەی زیاتر لە شەش هەفتە دەخایەنێت و زیاترلە منداڵانی تەمەن 3-6 ساڵاندا باوە.

- نیشانەکانی:

  1. درووستبوونی چڵک و کێم و جەراعەت لە گوێ.
  2. نەمانی هەستی بیستن.
  3. زرنگانەوەی گوێ.

- چارەسەرەکانی:

  1. هێنانە دەرەوەی ئەو دەردراوانەی کە لە گوێدا درووستبووە بە ئامێری suctioning لە ژێر مایکرۆسکۆپ.
  2. دەرمانی دژەهەوکردن.
  3. دەرمانی دژە ئازار.
  • * Tympanoplasty
  • * Ossiculoplasty
  • * Mastoidectomy


ئامادەکردنی:ڤاریا محمد علی
dexterity medical organization

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین