وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

سودەکانی شیری دایک



کاتێک مندالێک دێتە ژیانەوە پێویستی بەشیرە بۆ مانەوەی لەژیان ، مەمکەکانی دایکەکە ھەلدەستن بە دروستکردنی شیر بۆ ئەوەی بدرێتە کورپەکە .وە بێگومان شیری سروشتی دایک چەندین سوودی بۆ دایک و کۆرپەکە ھەیە ، ھەر بۆیە رێکخراوی تەندروستی جیھانی (WHO )ھەمووسالێک لە 1 تا 7 ی مانگی 8 بەھەفتەی شیرپێدانی سروشتی داناوە.

لێرەدا باس لە چەن سودێکی شیری دایک ئەکەین :

  1. خۆراکی باشی تێدایە بۆ کۆرپە وەک (شەکر«کاربۆھایدرات وگلوکۆز »،پرۆتین وڤیتامینەکان....).
  2. ئەو مندالانەی شیری دایک دەخۆن گەشەی مێشک و ئاستی زیرەکیان زیاترە لەچاو مندالێکی ئاسای .
  3. پوک و ددانەکان بەھێز دەکات .
  4. ئەو مندالانەی شیری دایک دەخۆن بەھۆی ئەو چەوریەی تێیدایە لەناو شیرەکەدا ئاستی بینینی باشتر دەکات .
  5. شیری دایک رێگەدەگریێت لە ھەوکردنی (سی ،ھەرس وگۆێیەکان), وە ئەو مندالانەی پێش کاتی خۆیان لەدایک ئەبن ئەگەری توش بون بە ھەوکردنی جدی ریخۆلەکان ھەیە کەپێی دەوترێ (necrotizing enterocolitis) بەلام شیری دایک رێگە دەگرێت لە توشبوونی وە گەر توشیش بێت کاریگەری کەمترە .
  6. کۆرپە دەپارێزێت لە نەخۆشیەکانی (ئەسما «رەبۆ »،قەلەوی ، شەکرەی جۆری یەکەم ، وە نەخۆشی مردنی لەناکاوی کۆرپە «SIDS»وسکچون ) .
  7. بەرگری جەستەی مندالەکە زیاد دەکات بەھۆی ئەو دەژەتەن و خرۆکە سپیانەی کەتێیدایە کەلە شیری قتونراودانیە .
  8. گرنگی شیری دایک لەوەدایە کە ھەمیشە ئامادەیە و لەروی ساردیو گەرمی ھاوسەنگە وە بەپێی تەمەن و گۆرانی وەرزەکان و خۆراکی دایکەکە دەگۆرێت بۆ زیاتر ھاوسەنگ .
  9. وادەکات مندالەکە کەمتر توشی ھەستیاری ببێت وەک ئەکزیما ، سوتانەوەی ناوگەل ،ھەستیاری گەنم .
  10. وە ئەگەری توشبون بە شێرپەنجە لە مندالێک کە شیری دایکی بخوات کەمترە لە چاو ئەو مندالەی نای خوات ،بەتایبەتی نەخۆشی لیوکیمیا.

*وە ھاوکات لەگەل ئەو سودانەی باسمانکرد بێگومان سودی بۆ دایکیش ھەیە :

*شیردانی سروشتی دەتوانێت دایکەکە لە مەترسی شێرپەنجەی (مەمک،ھێلکەدان،شەکرەی جۆری دووەم ،فشاری بەرزی خوێن )کەم بکاتەوە .
تێبینی : شیردان لە لەدایکبوونەوە تا تەمەنی شەش مانگی وە دواتر لەگەل خۆراک تا (یەک بۆ دوو سال)بدرێتە مندال .
*ھیوادارین دایکەکانمان تێگەشتووببن وە ھیچ بیانویەک نەکەن بە ھۆکاری دورخستنەوەی ئەونیعمەتە جوانە لە کۆرپەکانیان .


ئامادەکردنی : لەنیا بەھرۆز حمەصالح
dexterity medical organization

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین