تیشكی خۆر چەندە بۆ جەستە پێویستە بۆ دروستکردنی ڤیتامین D، بە هەمان شێوەش زیادبوونی مەترسیدارە بۆ پێست و بۆ فسیۆلۆژی جەستە، چونکە جگە لە خۆربردن، هاوکات کاریگەری لاوەکی لەسەر پێستیش هەیە.
زیانه‌کانی تیشکی خۆر لەسەر پێست
تیشكی سەرووەنەوشەیی کە لە تیشكی خۆردا هەیە، هۆکاری سەرەکی زیانە زۆرەکانی تیشكی خۆرە، واتا پەیوەندییەکی ئەوتۆی بە بەرزی پلەی گەرمییەوە نییە و تیشکەکە مەترسیدارە، بەجۆرێك چەندین گرفت دروستدەکات کە باوترینیان:
1- سووتان و هەستیاری پێست
2- ده‌رکه‌وتنی خاڵ و پەڵە
بەردەوام بەرەکەوتنی تیشكی خۆر بۆ پێست هۆکارە بۆ دەرکەوتنی خاڵی جیاواز، په‌ڵه‌ی ره‌ش و قاوه‌یی له‌سه‌ر پێست، بۆیە نابێت راستەوخۆ رێگەبدرێت پێست بدرێت بەر تیشکی خۆر، یان یەکێك لە رێگە خۆپارێزییەکان بگیرێنە بەر.
3- زووپیربوون
تیشکی خۆر ده‌بێتەهۆی ده‌رکه‌وتنی چرچ ولۆچی له‌سه‌ر پێست، چونکە تیشكی خۆر پێست وشکدەکاتەوە و سەرەنجام درەوشانەوەی پێست نامێنێت، هەروەها دەبێتەهۆی خێرا پیربوونی پێست، کە "Photoaging"ی پێدەگوترێت، واتە پیربوونی پێست بەهۆی تیشکەوە.
4- گه‌وره‌بوونی مولوله‌کانی خوێنی پێست
زۆربەرکەوتنی تیشكی خۆر هۆکارە بۆ گەورەبوونی موولوولەکانی نێو پێست، ئەمەش دەبێتەهۆی ئەوەی رووخسار و پێست ماندوو دەربکەوێت و زووتر هەست بە پیربوون بکرێت.
5- شێرپه‌نجه‌ی پێست
شێرپەنجەی پێست مەترسیدارترین حاڵەتە کە بەهۆی بەرکەوتنی تیشكی سەرووەنەوشەیی روودەدات، بۆ نموونە میلانۆما، کە بڵاوترین جۆری شێرپەنجەی پێستە.
چۆنیه‌تی خۆپاراستن له‌زیانه‌کانی تیشکی خۆر
به‌رکه‌وتنی پێست به‌تیشکی خۆر به‌راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ چه‌ندین زیان و مه‌ترسی هه‌یه، تەنانەت هه‌ندێکیان ترسناکن، که به‌داخه‌وه زۆرێکمان ده‌رکمان به‌م زیان و مه‌ترسیانه نه‌کردوه و خۆمان له‌م بەرکه‌وتنه زیانبه‌خشه ناپارێزین.
خۆ دوور گرتن لە تیشكی خۆر، بناخەی هه‌موو پلانێکی خۆپاراستنه دژی پیربوونی پێست و هه‌موو ئه‌و زیانانه‌ی سه‌ره‌وه. کە بەم شێوەیە دەبێت.
- به‌دوای سێبه‌ردا بگه‌ڕێ
دڵنیابه له‌وه‌ی که خۆت له‌ژێر سێبه‌ر ده‌پارێزیت، به‌تایبه‌ت له‌کاژێر 10-3ی عەسر، یان لەو کاتەی سێبەرەکەت لە باڵات بچوکتره.
- ستایلکی داپۆشراوهه‌ڵبژێره
تاکو ده‌توانیت کڵاوێکی قه‌راغ پان، پانتۆڵی درێژ و قه‌میسی قۆڵ‌درێژ بپۆشه. هەروەها دەتواندرێت دەستکێش لەدەستبکرێ کە ئەمانە يارمه‌تیده‌رن بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی نیشانه باوه‌کانی پیربوون له‌سه‌رده‌ست، وه‌ک خاڵە‌کانی پیری به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ی که زۆر له‌به‌ر خۆر ده‌مێننه‌وه، وەک کارمەندانی پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ، ئەندازیارانی بیناسازی و کرێکار.
- چاویلکه‌ی هه‌تاوی بەکاربهێنە
چاویلکە زۆر یارمه‌تیده‌ره بۆ رێگرتن و که‌مبوونه‌وه‌ی چرچ و لۆچیه‌کانی ده‌وری چاو.
- به‌کارهێنانی دژه‌خۆر
هه‌موو رۆژێک پێش ده‌رچوون له‌ماڵ، دژەخۆر بەکاربهێنە، چونکە رێگری لە تیشکی سەرووەنەوشەیی دەکات. دژەخۆر پێویستە لە له‌هه‌موو به‌شه‌کانی جەستە وەک "ده‌م و چاو، مل، سه‌رسنگ و ده‌ست" بدرێت، که به جل و به‌رگ دانه‌پۆشراون.
له رۆژانی به‌فر و بارانبارین پێویسته زیاتر خۆمان بپارێزین، که به‌داخه‌وه زۆربه‌مان به‌هه‌ڵه تێگه‌شتووین و وه‌ک پێویست خۆمان ناپارێزین، چونکه به‌هۆی دانه‌وه و شکانه‌وه‌ی تیشکه‌کانی خۆر له‌سه‌ر به‌فر و زه‌وی، زیانه‌کانی چه‌ند قات ده‌بن.
سەرچاوە:ـ دکتۆر هێمن زەمانی
ئامادەکردنی / ڕەیان ڕێکان أسماعیل
dexterity medical organization