ئەو هەوکردنەیە کەتووشی ئالووەکان ئەبێت ،ئالووەکانیش دوو لیمفەگرێن ئەکەونە بەشی پشتەوەی گەروو بەشێکن له سیستەمی بەرگری کاتێک ئەم ئالووانە هەودەکەن حاڵەتەکە ناودەبێ بە لەوزەتێن.
نیشانەکانی چین؟
- ٭برین لە قوڕگدا.
- ٭کۆکە.
- ٭پەڵەی سپی سەر ئالووەکان .
- ٭بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بۆ C38 یاخود زیاتر .
- ٭کێشە لە قوتداندا .
- ٭سەرئێشە و گوێ ئێشە .
- *کێشە لە هەناسەدان.
- ٭تا لێهاتن .
چارەسەر چییە؟
- ٭خواردنەوەی شلەمەنی بە زۆری .
- ٭خواردنی خواردەمەنی سارد بە مەبەستی کەم کردنەوەی هەوکردنەکە.
- ٭بەکارهێنانی Acetamophen و Ibuprofen بۆ کــەم کردنەوەی ئازار (بێگومان لە ژێر چاودێری پزیشکدا ).
هەندێ جار لە ڕێگەی بەکارهێنانی دەرزیەوە هەوڵ ئەدرێت شلەی ناو ئالووەکان دەربهێنرێ بە مەبەستی کەم کردنەوەی هەوکردنەکە بەڵام بەزۆری ڕێگە باوەکە ئەوەیە کە ئالووەکان دەردەهێنرێت بە ڕێگەی نەشتەرگەری لەلایەن پزیشکەوە .
ئەم نەشتەرگەریە ناودەبرێ بە (Tonsillectomy ) بۆ ئەو کەسانە پێشنیار ئەکرێ کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە یان گومانی دووبارە هەوکردنی ئالووەکانی لێ دەکرێ دوای چارەسەر.
ئامادەکردنی/ لەنیا جەزاء
dexterity medical organization