وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

گوشتی زیادەی پێست چییە؟


‎گۆشتی زیادەی پێست گەشەیەکی بچووکن لەسەر پێست کە کەمێک لە وەرەم و لوو دەچێت. گۆشتی زیادەکانی پێست بەملێکی بچووک و باریکەوە بە پێستەوە بەستراون.گۆشتە زیادەکانی پێست باون، 46%ی ژنان وپیاوان بەدرێژایی تەمەنیان تووشی ئەم حاڵەتە دەبن
گۆشتی زیادەی پێست هیچ زیانێک ناگەیەنێ، بەڵام ئەگەر گۆشتی زیادەی پێستت هەیە کە بێزارت دەکات، دەبێت قسە لەگەڵ دکتۆری شارەزا بکەیت سەبارەت بە لابردنی. بەهۆی ئەوەی بێ‌ زیانە، گۆشتی زیادە زیاتر بەمەبەستی جوانکاری لادەبرێ‌
‎ئەم حاڵەتە زیاتر لە چەند گرووپێکی خەڵکاندا بڵاوە، وەک: دووگیانی، قەڵەوی، شەکرە، ئەوانەی کەسە نزیکەکانیان هەیانە، وەھەروەھا زیادە گۆشتەکان زیاتر لە درزەکانی پێستی مل، بنباڵ، بنڕان، ژێر مەمک، رووکاری ناوەوەی باڵ و پێڵووی چاودا هەن
‎تاوەکوو ئێستا هۆکاری تەواوی نەزانراوە، بەڵام تا ئەمڕۆ پسپۆڕانی پێست بیر لەمانە دەکەنەوە
‎لێکخشانی زۆری دوو رووی پێست لە یەکدی
  • هۆرمۆنەکان، وەک لەکاتی دووگیانیدا-
  • ‎کەمبوونەوەی هەستەوەریی خانەکان بۆ کاری ئەنسۆلین، وەک- لە شەکرەدا.
  • ‎HPV ڤایرۆسی
  • ‎ بەکارهێنانی ستیرۆیدەکان بە هەڕەمەکى بە تایبەتى ئەوانەى سەرقاڵى لەشجوانین.
  • ‎هەندێ توێژینەوە دەڵێن پەیوەندی هەیە لەنێوان پێستی زیادە و بەرزیی چەورییە زیانبەخشەکانی خوێن.
‎بە گشتی وا باشترە گۆشتی زیادە لە ماڵەوە لانەبردرێ، چونکە ئەگەری خوێنبەربوون و هەوکردن هەیە، بەڵام ئەوانەی زۆر بچووک و وردن، دەکرێ هەر لە ماڵەوە لاببرێن.



:‎ئامادەکردنی
‎شۆخان احمد کمال
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین