ددان بەشێکی زۆری جوانی روخسارمان پێک ئەهێنێت ،لەوانەیە زۆربەی کەس کێشەی نارێکی ددانی هەبێت بەهۆی هەر هۆکارێک لەوانە
بچوکی ئێسکی شەویلگەیە و گەورەیی ددان کە تەواوی ددانەکان جێیان نابێتەوە یان هەلکێشانی ددان یان دەستکاریکردنی ددانە لە تەمەنی منداڵیدا و چەند هۆکارێکی تر ،ئەم هۆکارانە ناشازی و ناڕێکی لە ددانەکاندا دروست دەکات بەڵام ئێستا زۆر رێگا چارەسەر هەیە ،بەشێک لە چارەخوازان رێگای خێرا بە کارئەهێنن وەک هۆلیودسمایڵ ،ڤنیر ،هتد...
بەڵام بەشێکی زۆریان ئەیانەوێت ددانەکانیان بە سروشتی خۆیی و بێ لێبردن رێک بکەنەوە ئەویش بە رێککرنەوەی ددان بە تەل کە پرۆسەیەکی درێژ خایەنە و جگە لە بەخشینی زەردەخەنەیەکی جوان سودی بۆ تەندروستی ددانەکانیش هەیە چونکە بێگومان ددانی نارێک ئەگەری کلۆربوون و هەوکردنی پوکی زیاترە و کۆمەڵێک مەشاکیلی تریش.
تەلی ددان لە چ تەمەنێک دائەنرێت ؟؟
لە هەر تەمەنێک بێت لە دوای 7 سالی ئەبێت بەڵام باشترە پێش تەمەنی 20 ساڵی چارەسەر بکرێت
ڕێککاری بە تەل چەند جۆرێکی هەیە
- جۆری جوڵاو: ئەم جۆرە لە تەمەنێکی منداڵیدا بەکار ئەهێنرێت (7-13) ساڵی پێش ئەوەی ددانەکانی بەتەواوی رەقو جێگیر بێت
- جۆری جێگیر: ئەم جۆرە لە تەمەنی هەرزەکاری تا 35-45 ساڵی بەگشتی بە کاردێت
نەخۆش پرسیار ئەکات ماوەی چەندی پێ ئەچێت ؟؟
ماوەی پرۆسەکە بە پێ حالەت ئەگۆرێت هەیە لە 6مانگ تا چەند سالێک ،ئەگەر هەیە ددان کێشان یان هەندێک حالەت هەیە نەشتەرگەری بڕینی ئێسکی شەویلگە ئەویش ئەگەر کێشە لە ئێسکی شەویلگە بێت بەڵام بە گشتی لە 6 مانگ تا 2 ساڵە.
بۆچارەسەرکردن پێویشتە سەردانی دکتۆری پسپۆڕ بە رێککردنەوەی ددان بکەیت دوای بینینی نەخۆش و ئانجامدانی تیشک و OPG دەستنیشانی حالەت ئەکات.
- لە ماوەی پرۆسەکەدا پێویستە
خۆتان بەدوور بگرن لە خواردنە رەقەکان وەک چەرەسات و گوێز و قەپگرتنی راستەوخۆ لە میوە رەقەکان چونکە دەبێتە هۆی کەوتنی براکێتەکان(نقێمەکان)
- پاک راگرتنی ددانەکان و شۆردنیان بە بەردەوامی دوای ژەمەکان بە فلچەی نەرم بە هێواشی و بەکارهێنانی پەتی نێوان ددانەکان چونکە خواردنێک زۆر کۆدەبێتەوەو دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی بەکتریا سەرئەنجام هەوکردن و ئازار .
- لەماوەی پرۆسەکەدا چارەخواز پێویستە 3-4 هەفتە جارێک سەردانی پزیشک بکاتەوە بۆ توند کردنەوەو چاودێری ددانەکان .
ئەم پرۆسەیە هەندێک جار دەبێتە هۆی ئازار کە زۆرتر خۆی وەکو سەرئێشە نیشان ئەدات بەلام دەتوانیت بە چەند هۆکارێک کەم بکرێتەوە :-
- جۆری خۆراکتان بگۆرن بەتایبەت لە سەرەتای دانانی تەلەکە و توندکردنەوەیدا زیاتر شۆربا،سوپ،پەتاتەی کولاو ،هتد.... خۆتان بە دوور بگرن لە خواردنی ڕەق و جیر و چەرەسات وهتد....
- لە ئازاری توند ئەتوانن ئازارشکێنێکی وەک پاراسیتۆل بەکاربهێنن بەڵام بە راوێژی پزیشک
- یاخود غەرغەرەکردن بە ئاوو خوێ بۆ هێورکردنەوەی ئازارەکە .
بەشێک لە چارەخوازان گلەیی ئەوە دەکەن کە لەدوای لابردنی تەلەکە ددانیان ناڕێکی تێئەکەوێتەوە !!
بيگومان پزیشک رێنمایت ئەکات کە دوای لابردنی تەلەکە ماوەیەک دەبێت clear aligner(کیفی ڕوون) بەکاربهێنیت کە لە تاقیگە بۆت دروست دەکرێت بۆ ئەوەی دووبارە ددانەکانت نەچێتەوە باری پێشتر و بەتەواوی جێگیر بن .
گرنگە چارەخواز ڕەچاوی هەموو ئەو ڕێنماییانە بکات کە پزیشک پێی ئەدات بۆ ئەوەی دواتر کێشەی بۆ دروست نەبێت و ئەنجامێکی باشی هەبێت .
بەهیوایی تەندروستیەکی باش بۆ هەموان
هێشوو قادر
dexterity medical organization