وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە فۆلۆ بکە

کەمی ئاسن لەلەشدا (Iron deficiency anemia)


‎کەمی ئاسن لە لەشدا یەکێکە لەو کێشە تەندروستیانەی کە لە ئێستادا زۆر باوە - بە پێی توێژینەوە پزیشکیەکان کەمی ئاسن لە لاشدا جگە لەەوەی دەبێتە ھۆی کەمخوێنی چەند کێشەیەکی تەندروستی بۆ لەش دروست دەکات

نیشانەکانی كەمی ڕێژەی ئاسن:

  1. ماندوێتی
  2. لاوازی
  3. سەرگێشی
  4. سەرئێشە
  5. ھەناسە تەنگی
  6. ئازاری سنگ
  7. توێکڵھەڵدانی نینۆک
  8. درزبردنی یان قڵیش بردنی لایەکی دەم
  9. ھەڵوەرینی پرچ
  10. ساردبوون و تەزینی دەست و قاچ

ئەو هۆکارانە چین کە دەبنە هۆی ڕوودانی کەم خوێنی بەهۆی کەمی ئاسن ؟

  1. لە ئافرەتاندا ، بەهۆی خوێن لێ ڕۆشت لە سووڕی مانگانەدا.
  2. بەهۆی وەرنەگرتنی ڕێژەی پێویستی ماددەی ئاسن لە خۆراکەوە ، بەتایبەتی لە منداڵ وئافرەتی دووگیاندا.
  3. بەهۆی بوونی خوێنبەربوونی ناوەکی ، واتە لە ناوەوەی لەش، ئەمەش بەهۆی برین ، یان نەخۆشی ، وەک شێرپەنجە ..هتد، یان لەوانەیە ڕووبدات لەکاتی بەکارهێنانی ئەسپرین ،
  4. بەهۆی ئەوەی لەش توانای مژینی ئاسنی نەبێت ، ئەمەش بەهۆی هەندێ نەخۆشی ، یانبەشێک لە ڕیخۆڵە باریکە و گەدە لبرابێت.
لە زۆربەی کات دا خوێن بەربوونی ناوەوە یەکێکە لە هۆکارەکانی لەدەستدانی ئاسن و ڕوودانی کەمخوێنیە

سەرچاوەکانی دەستکەوتنی ماددەی ئاسن

  1. سپێناخ ، کارگ(قارچک) ، کالی ، تەماتە ، برۆکۆلی ، پەتاتە ، گێزەر .
  2. پۆلکە ، نۆک ، فاسۆلیا ، برنجی قاوەیی ، برنجی سپی ، پاقلە ، نیسک .
  3. پرتەقاڵ ، سێو ، کێوی .
  4. گوێزی هیندی ، تۆوی کولەکە .
  5. ماسی ، جگەری گا .

رێژەی ئاسایی ماددەی ئاسن

ئافرەت (15 میلیگرام )
پیاو ( 10 میلیگرام )

چۆن کەمی ئاسن چارەسەر دەکرێت ؟؟؟

خوێن لە کەسەکە وەردەگیرێت ئینجا خوێنەکەی جیا دەکەنەوە لە سیرەم ڕێژەی ئاسن دیاری دەکرێت کە ڕێژەی ئاساییەکەی لە نێوان (60-170) mcg/dl کاتێک پزیشک بۆی دەردەکەوێت لە ڕێگەی فەحسەوە کە ڕێژەی ئاسن کەمە لە لەشدا ، دەرمانی ئاسنت بۆ دەنوسێ ، یان ئامۆژگاریت دەکات بە خواردنی ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە ماددەی ئاسن ، بەڵم ئەوەی پێویست و گرنگە لێرەدا کاتێک ئێمە دەرمانەکان بەکاردێنین ئەوا پاش چەند ڕۆژێک هەست بەباشبوون دەکەین ، بەڵام نابێت بوەستین لە خواردنی دەرمانەکان ، هەتا ماوەی چەند مانگێک بۆ ئەوەی ڕێژەی ئاسنی تەواوەتی لە جەستەماندا جێگیر بێت. وە پێویستە بەبێ ڕێنمایی دکتۆر و بینینی دکتۆر دەرمان بەکار نەهێنین بە ویستی خۆمان ، چوونکە ئەگەر بڕێکی زیاد لە پێویست لە لەشماندا هەبێت ، ئەوکاتە ژەهراویبوون ڕوودەدات، بۆیە پێویستە لە ژێر چاودێری و رێنمایی دکتور بەکاربھێنین.




shukria S. Ahmed
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین