وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

هۆکارەکانی نەزۆکی لە پیاوان و ئافرەتان و چارەسەرەکانی


نەزۆکی نەخۆشیێکە لەوانەیە لە پیاوان یان ئافرەتان ڕووبدات، بریتییە لە نەشیانی هەردوو ڕەگەز بۆ پێکئینانی دووگیانی دوای ساڵێک لە کرداری جووتبوون بەبێ بەکارھێنانی هیچ هۆکارێکی ڕێگربوون لە دووگیانی بۆ نموونە حەبی مەنع، بە نزیکەیی 48 ملیۆن خێزان و 186 ملیۆن کەس بە دەست نەزۆکی دەناڵێنن لە جیهان دا کە ئەمەش کاریگەری نەرێنی خستۆتە سەر ژیانی ڕۆژانەیان..

هۆکارەکانی نەزۆکی لە پیاوان:

  1. کێشە لە بەرهەمهێنانی سپێرم دا هەبێت لە ئەنجامی نەهاتنە خوارەوەی هێلکەگون بۆ ناو تورەگەی گون، هۆکاری بۆماوەی، بوونی نەخۆشی شەکرە، وە توشبوون بە هەوکردن بە هۆی هەندێک نەخۆشی وەکو کلامیدیا و گۆنۆریا و HIV، هەر دیسان فراوانبوونی خوێنهێنەرەکانی ناو گون و چەندان هۆکاری تر کە ئەبنە هۆی کەمبوونی کوالێتی سپێرم.
  2. کێشە لە گواستنەوەی سپێرم بە هۆی زوو دەرهاوێشتن، وە هۆکاری بۆماوەی وەکو بە ڕیشالبوونی چیکڵدانە.
  3. جگەرە کێشان، ئەلکهۆل، ماریگوانا، دەرمانە ستیرۆیدیەکان و دەرمانە دژە بەکتیریاکان.

هۆکارەکانی نەزۆکی لە ئافرەتان:

  1. کێشە لە هێلکەدانەکان کە لە ئەنجامی نەخۆشی هێلکەدانەکان پەیا ئەبێت.
  2. کێشە لە منداڵدان و کەناڵی فالۆپ بۆ نموونە بۆنی گرێیەک لە دیواری منداڵدان کە دەبێتە هۆی ئەوەی کەناڵی فالۆپ بگیرێت و نەزۆکی ڕووبدات.
  3. وەستانی سوڕی مانگانە (گەیشتن بە تەمەنی بێهیوایی) پێش ٤٠ ساڵی.
  4. شێرپەنجە.

ئەو هۆکارانەی مەترسی توشبوون زیاد دەکەن:

  1. تەمەن: بە زیادبوونی تەمەن، بە تایبەت ئەوانەی تەمەنیان لەسەروو ٤٠ ساڵییە، دەبێتە هۆی ئەوەی کوالێتی ئەو هێلکانەی بەرهەمدێت کەمتر بێت.
  2. جگارەکێشان: لەوەی ببێتە هۆی لەبارچوون، هەر دیسان کێم بەرهەمێنانی سپێرم لای پیاوان.
  3. خواردنەوە کحۆلیەکان: ئەگەر ئافرەتی دوگیان کحۆل بخواتەوە دەکرێت ببێتە هۆی پەیدابوونی دیاردەی کحۆلی لای کورپەلەکە کەە کەمبوونی ژیری لەگەڵدایە.
  4. قەڵەوی.
  5. ڕاهێنان: زۆر ئەنجامدانی وەرزش و ڕاهێنان لە لای ئەو ئافرەتانەی کە کێشیان زۆر کەمە دەکرێت ببێتە هۆی ئەوەی کێشەلە هێلکەدانیان دروست ببێت.

ئەو هۆکارانەی هاوکارن بۆ نەهێڵانی نەزۆکی لای پیاوان:

  1. خۆ بەدوورگرتن لە جگەرەکێشان و خواردنەوەی کحۆلی.
  2. خووبەدوورگرتن لەو دەرمانانەی دەبنە هۆی نەزۆکی وەکو spironolactone, cimetidine, nifedipine, sulfasalazine, and colchicine.
  3. لەبەرنەکردنی جلی تەسک چونکە دەکرێت بە خرابی کاربکاتە سەر ئەندامی زاوزێی.
  4. ئەنجامدانی ڕاهێنانی تەندروست.

ئەو هۆکارانەی هاوکارن بۆ نەهێلانی نەزۆکی لای ئافرەتان:

  1. خوبەدوورگرتن لە جگەرەکێشان و خواردنەوەی کحۆلی.
  2. کەمکردنەوەی کافایین.
  3. کێشێکی تەندروست.
  4. ئەنجامدانی ڕاهێنانی تەندروست.

سەرچاوە: who, myoclinic


ئامادەکردنی: لاوین هاشم داود
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین