بریتیە لە هەوکردن و ئەستوربوونی خوێن هێنەر لە دەرەچەی پیسای یاخود خوارەوەی کۆم کە دوو جۆری هەیە ئەوانیش ( ناوەکی-دەرەکی) مایەسیری دەرەکی لە دەرەوەی کۆم دروست دەبێت و بە ئاسانی دەتوانرێ ببینرێت ،
نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە:
- خوێن بەربونی بێ ئازار لە کاتی دەرچوونی پیسایی
- خورانو کزانەوەی دەوروبەری دەرەچەی پیسایی
- ئازارێکی زۆر و نارڕەحەتی
- ئەستووربوونی دەرەچەی پیسایی
- دروست بونی گرێ و ئاوساوی لە دەوروبەری دەرەچەی پیسایی
تێبینی/ئەم نیشانانە دەکەوێتە سەر جێگای مایسیریەکە کە ئایە مایەسیریەکە دەرەکیە یاخود ناوەکییە ،کە ئەگەر مایەسیری دەرەکی بێت هەموو نیشانەکان هەست پێ دەکرێت بەڵام ئەگەر ناوەکی بێت لەوانیە هەست بە هەموو نیشانەکانی نەکرێت ،
باوترین نیشانای مایەسیری خوێن بەربونە ، لەکاتی دەرکەوتنی یەکێک لەم نیشانانە دەبێت سەردانی پزیشک بکرێت.
هۆکارەکانی ئەم نەخۆشیە:
- زەخت کردن لە کاتی دەرچوونی پیسایی
- مانەوە لە wc بۆ ماوەیەکی درێژ
- قەبزی درێژ خایەن
- سکچونی درێژ خایەن
- قەڵەوی
- دووگیانی
- زۆر بە پێوە وەستان
- دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر
خۆپاراستن لەم نەخۆشییە:
- خواردنی شلەمەنی زۆر
- زۆر خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە Fiber
- زەخت نەکردن لە کاتی کردنی پیسایی
- نەخواردنی توونی و بەهارات
چارەسەری کاتی مایەسیری لە ماڵەوە:
بە شێوەیەکی کاتی دەتوانین بەهۆی چەند ڕێگایەکەوە تەنها نیشانەو ئازارو ناڕەحەتی کەم بکەینەوە ،
- بەکار هێنانی ئازار شکێن (pain killer) وەک Ibuprofen
- خاوێن کردنەوەی دەرەچەی پیسایی بە ئاوی گەرم بێ بەکار هێنانی سابوون
- بەکار هێنانی پارچە پەڕۆی سارد بۆ کەم کردنەوەی هەڵاوسانەکە (ئەگەر مایەسیری دەرەکی بێت)
مایەسیری ناوەکی دابەش دەکرێت بۆ ٤ پلە:
- پلە1:خوێن هێنەرەکان گەورە دەبن بەڵام لە کۆم نایەنە دەرەوە نیشانەی سەرەکی خوێن بەربوونە
- پلە2: خوێن هێنەرەکان گەورە دەبن لە کاتی پیسای کردن دێنە دەرەوە بەڵام خۆشیان دەچنەوە ناوەوە
- پلە3: خوێن هێنەرەکان گەورە دەبن لە کاتی پیسای کردن دێنە دەرەوە بەڵام خۆیان ناچنە ناوەوە دەبێت بە دەست پاڵی بنێی
- پلە4: خوێن هێنەرەکان گەورە دەبن لە کاتی پیسای کردن دێنە دەرەوە بە دەستیش ناچنەوە ناوەوە
چارەسەرە پزیشکیەکانی ئەم نەخۆشییە:
چارەسەری مایەسیری ناوەکی :
- ئەگەر لە جۆری پلە 1 وە پلە 2 بێت پێویست بە نەشتەرگەری ناکات بەڵکو بە گۆڕینی خواردن بۆ خواردنی دەوڵەمەند بە fiber وە شلەمەنی زۆر وە پەستان نەخستنە سەر کۆم وە دانیشتن لەناو ئاوی گەرم پلەی (37-40) بۆ ماوەی 15 خولەک وە بەکار هێنانی شاف و مەڵحەم وەک (hydrocortisone)
- ئەگەر لە جۆری پلە 3 وە پلە 4 بێت چارەسەری سەرەکی بریتیە لە نەشترگەری بە بڕین ،. یان لە کاتی هاتنە دەرەوی خوێن هێنەرەکە بە لاستیک دەبەسترێ دوای چەند رۆژێک وشک دەبێتوو دەکەوێ کە ئازاری زۆرە ئەم ڕێگایە
چارەسەر کردنی مایەسیری دەرەکی:
- بەکار هێنانی مەڵحەم و شاف: (recto stop- proctoyat -proctoheal -neohellar)
- بڕینی مایەسیریەکە بە لێزە
ئامادەکردنی :ئاڤار ئاوات
dexterity medical organization