وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

جەڵتەی دڵ چییە ؟ چۆن ڕوودەدات ؟ نیشانەکانی چین ؟ هۆکارەکانی چین ؟ چۆن خۆمانی لێ بپارێزین ؟

*جەڵتەی دڵ ڕوودەدات لە ئەنجامی داخرانی ئەو لوولە خوێنانەی کە خوێن بۆ دڵ دەبەن ، و هۆکاری داخرانی ئەو لوولانەش دەگەڕێتەوە بۆ کەڵەکەبوونی چەورییە ماددەکان و کۆلیستڕۆڵ و چەند ماددەیەکی تر لە چینه ناوەوەی ئەو لوولە خوێنانە کە خوێن بۆ دڵ دەبەن ، و هەندێک جار دەبێتە هۆی گیرانی تەواوەتی لوولەکە و وا دەکات بەخشینی خوێن بۆ ئەو بەشەی دڵ بە تەواوی بوەستێت و ببێتە هۆی لەکار کەوتنی ئەو بەشەی دڵ ، شایەنی باسە جەڵتەی دڵ یەکێکە لە هۆکارە دیارەکانی مردن لە جیهان و ساڵانە زیاتر لە (6200000) شەش ملیۆن و دوو سەد هەزار کەس پێی دەمرن .

لە نیشانە هەرە دیارەکانی جەڵتەی دڵ :

  1. هەستکردن بە پەستان و هێزێکی زۆر لەسەر سینگ ، ئازاری سینگ و دەستەکان (دەکرێ ئازارەکە بگوازرێتەوە بۆ مل و پشتیش) .
  2. هێڵنج هاتنەوە و ڕشانەوە و زەحمەتی لە هەرسکردنی خۆراک و ژانە سکی توند .
  3. هەناسە تەنگ بوون .
  4. زوو ماندووبوون .
  5. سەرەسووڕەی لەناکاو .
شێوازی بەدیار کەوتنی نیشانەکان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازە دەکرێ نیشانەکان زۆر بە سووکی بە دیار بکەون لە کەسێک و دەشکرێ نیشانەکان زۆر بە توندی دەربکەون لە کەسێکی تر ، دەکرێ هەندێک کەس بەبێ دەرکەوتنی نیشانەکان توشی جەڵتەی دڵ ببن و دەشکرێ لە هەندێک کەس لەگەڵ دەرکەوتنی یەکەم نیشانە ببێتە هۆی وەستانی لەناکاوی دڵ ، هەندێک لە جەڵتەکان زۆر بە لەناکاوی ڕوودەدەن بەڵام زۆربەیان نیشانەکانیان بەر لە چەند کاتژمێرێک یان چەند ڕۆژێک بە تەواوی بە دەردەکەون ، دەکرێ کاریگەری نیشانەکان کەم بکرێتەوە بە وەرگرتنی پشووی درێژ و خۆ ماندوو نەکردن .

هەندێک لە هۆکارەکانی جەڵتەی دڵ :

  1. جگەرە کێشانی بەردەوام .
  2. بەرزی پەستانی خوێن .
  3. بەرزی ڕێژەی کۆلیسترۆڵ لە خوێن .
  4. قەڵەوی .
  5. بوونی نەخۆشی شەکرە .
  6. کەمی جووڵەی لەش .
  7. کێشانی ماددە هۆشبەرەکانی وەک (کۆکاین و ئەمفیتامینات) .

دەکرێ خۆمان بپارێزین لە جەڵتەی دڵ بە چەند ڕێگایەک ، لەوانە :

  1. دوور کەوە لە کێشی زیادە .
  2. پابەندبوون بە سیستەمی خۆراکی تەندروست .
  3. دوورکەوتنەوە لە جگەرە کێشان .
  4. ئەنجامدانی وەرزش بە شێوەیەکی ڕێکخراو .
  5. خۆت بە دوور بگرە لە هۆکارەکانی قەلەقی و سترێس .
  6. خۆت بە دوور بگرە لەو نەخۆشیانەی کە دەبنە هۆی جەڵتەی دڵ ، لەوانەش (بەرزی پەستانی خوێن ، بەرزی ڕێژەی کۆلیسترۆڵ ، نەخۆشی شەکرە) .


ئامادەکردن و وەرگێڕانی : ئەحمەد دڵدار غەفور
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین