وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

ئەو دەرمانانە کە پێویستە لە کاتی دووگیانی بەکارنەهێنرێت


دووگیانی بریتیە لە ماوەی نۆ مانگ کە تێیدا مرۆڤێکی نوێ درووستدەبێت و گەشە دەکات لە ناو منداڵدانی دایکدا.
کارکردنی ئاسایی لەش دەگۆڕێت بۆ ڕێگەدان بە گەشەی ئاسایی کۆڕپەڵەکە، ئەم گۆڕانکارییانە ڕوودەدات لە شێوازی ژیان و چالاکی فیزیایی، زیادبوونی کێشی لەش و کۆبوونەوەی شلە لەناو جەستە وا دەکات کە سوڕی خوێن خاو ببێتەوە، وە هەروەها گۆڕان لە بینین، تامکردن، بۆنکردن، مەمک، قژ، پێست ئەکرێ ببینرێت. کێشی زیادەی لەش، کەمی چالاکی فیزیایی و خاوبوونەوەی سوڕی خوێن شلە کۆدەبێتەوە و دەبێتە هۆی ئاوسان لە دەمووچاو و پەلەکان. ژنان پێویستە زۆر ئاگاداری ژەماکانیان و چالاکیە فیزیاییەکانیان بن، لە هەمووی گرنگتر بەکارهێنانی دەرمانە چونکە هەندێك دەرمان هەن کە دەتوانن بە وێڵاشدا تێپەرببن، کە لەوانەیە هۆکاری سەرەکی زۆر کێشە بن.
ئەو دەرمانانەی کە پێویستە لە کاتی دووگیانی بەکارنەهێندرێت بریتین لە:
  1. كلۆرامفينيكول ؛ (دەرمانی دژە زیندەیی) بەکارهێنانی لە کاتی دووگیانی نەگونجاوە دەبێتە هۆی gray syndrome كە جۆرێکە لە داڕمانی سوڕ. مەترسیدارە چونکە سوڕی خوێن خاوبۆتەوە لەوانەیە کاریگەری هەبێت لەسەر منداڵەکە، تەنانەت مردن ڕوودەدات لە هەندێك حاڵەتدا.
  2. سيبرۆفلۆكساسين ؛ (دژە زیندەیی) دەبێتە هۆی زۆر کێشە لە پەیکەرە ماسولکە وە پچڕانی شاخوێنبەری کۆرپەڵە تازە لەدایکبووەکە یاخود کۆڕپەلە تازە گەشەکردووەکە.
  3. سەلفۆنامايد ؛ ئەو دەرمانەیە کە بەکاردێت بۆ کوشتنی میکرۆب یان بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی کە هۆکارەکەی بەکتریایەیە ئەگەر بەکاربهێنرێت بۆ ژنی دووگیان دەبێتە هۆی لەبارچوون.
  4. ئەدڤيل وموترين ؛ (دەرمانن کە پێویست بە ڕەچەتە ناکات بۆ کڕینی(OTC) ) جۆری ئازار شکێن ڕۆژانە بەکاردەهێنرێت پێویستە کە ئافرەتی دووگیان بەکاری نەهێنێت چونکە چانسی لەبارچوون و دواکەوتنی لەدایکبوونی کۆڕپەڵە زیاد دەکات.
  5. دژە ترشی ؛ دژە ترشیەکان بەکار مەهێنە کە بیکاربۆناتی سۆدیۆم ی تێدایە (وەکو سۆدەی نان) چونکە دەکرێ ببێتە هۆی کەڵەکەبوونی شلە (جەراحەت) ، دژە ترشیەکان کە سیلیکاتی مەگنیسیۆمی سیانی تێدایە چونکە لەوانەیە سەلامەت نەبێت بۆ کۆڕپەڵەکە، بەڵام ئەتوانی و ئاساییە دژە ترشیەکان بەکار بهێنیت کە کاربۆناتی کالسیۆمی تێدایە (وەکو Tums).


ئامادەکردنی :
داود عەبدولسەلام ئەنوەر
dexterity medical organization

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین