وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

خەمۆکی ( depression ) و هۆکارەکانی


نەخۆشیەباوەکەی سەردەم ،خەمۆکی بەیەکێک لە نەخۆشیە دەروونیەکان دائەنرێت کە جۆرێکە لە تێکچوونی مەزاج کە دەبێتە ھۆی ھەستکردنی بەردەوام بە بێزاری و بێتاقەتی و لەدەستدانی چێژو حەزو خولیای کارکردن و خەوتن و خواردن و نەبوونی وزەیەکی پێویست، خەمۆکی جیاوازە لە خەمباری کە خەمباری بێزاری و بێتاقەتیەکی ئاساییە کە کەسەکە بە نەمانی ھۆکاری خەمباریەکەی کێشەکەی چارەسەر ئەبێ و ناگاتە دوو ھەفتە و ئاستی نەخۆشی خەمۆکی بەڵام خەمۆکی پێنج لە نیشانەکانی بەبەردەوامی بۆماوەی دووھەفتە بەردەوام ئەبێ
.

لە نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە:

  • -خەمباری
  • -لەدەستدانی ئارەزووی کاری چێژبەخش
  • -زۆربوون یان کەمبوونەوەی جوڵەو چالاکی جەستەی
  • -کەم یان زۆرخەوی
  • -لەدەستدانی تەرکیز
  • -ھەستکردن بە بێنرخی و تاوان
  • -بیرکردنەوە لە مردن کەزۆرجار سەرئەکێشێ بۆ بیرکردنەوە لە خۆکوژی.

جۆرەکانی خەمۆکی

خەمۆکی گەورە (major depressive disorder)، ئەمەیان سەرەکیترین جۆری خەمۆکیە لەم جۆرەیان ئەگەر پێنج دانە لە نیشانەکانی نەخۆشیەکە بۆماوە دوو ھەفتە بەبەردەوامی ھەبوو ئەوا کەسەکە گومانی ئەوەی لێئەکرێ توشی نەخۆشی خەمۆکی گەورەبووبێ .
-جۆرێکی تری خەمۆکی بەھۆی نەخۆشیەکی ترەوە کەسەکە توشی ئەبێ لەم کاتە خەمۆکیەکە حاڵەتی دووەمیە بۆ نەخۆشەکە بۆ نمونە شێرپەنجە ، نەخۆشیەکانی دڵ ، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، شەکرە....ھتد
یاخود ڕوداوێک کە بەسەر کەسەکە ھاتبێ.

چارەسەری نەخۆشیەکە

بە گفتوگۆی دەروونی واتە بینینی کەسەکە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی دەروونی ھەنگاوی یەکەمە کە خۆی لە پرسیارکردن لە نیشانەکاندا ئەبینێتەوە کە ئەوکەسە ھەڵگریەتی.

دوای ئەوەی دەستنیشانکرا ئەم کەسە بڕی خەمۆکیەکەی چەنە ( کەم - مامناوەند- توند) ، ڕێگای چارەسەر دەستنیشان ئەکرێ لەوانە ( ئەو ڕێگەچارانەی کەدەرمانی تیابەکارنایات -ئەوانەی کە دەرمانی تیا بەکاردێ- ئەوانەی کە ئامێرو شێوازی تایبەت بەکارئەھێنرێ)
ڕێگا نا دەرمانیەکان خۆی لە گفتوگۆی دەروونیدا ئەبینێ و ڕێگا دەرمانیەکانیش بە دەرمانەکانی دژە خەمۆکی ھەنێ جار ھەردوو ڕێگەکە پێکەوە بۆ چارەسەری ئەم نەخۆشیە بەکاردێت.



ئامادەکردنی : ماریا احمد محمد
dexterity medical organization

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین