وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە فۆلۆ بکە

ئایا کێ بۆی نییە ماسی بخوات؟


گشت مرۆڤێک وە لە گشت تەمەنە جیاوازەکاندا ئەتوانن ماسی بخۆن و بەو بڕه کە حەزیان پێیەتی، بۆ تەمەنی منداڵ زۆر باشە وەک ژەمە خۆراکێکی سەرەکی,هەروەها بۆ بەساڵاچووەکانیشدا زۆر باشە، کە واتا لە گشت تەمەنە جیاوازەکاندا خواردنی ماسی وەک ژەمێکی سەرەکی زۆر گرنگ و پێویستە.

ئایا گشت بەشەکانی ماسی ئەخورێت؟

ماسی سەرچاوەیەکی گرنگی پڕۆتینە بۆیە زۆر پێویستە بەلانی کەم حەفتەی دوو جار بخورێت و گشت ترشە ئەمینییەکانی تێدایە بەو ڕێژە و بڕەی کە خانەکانی لەشی مرۆڤ پێویستیەتی وە هەروەها هەرس کردنی ئاسانە بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی بەرچاو لە شێ. 
ماسی بەسەر‌چاوەیەکی گرنگی پڕۆتین دادەنرێت، هەرسکردنی پڕۆتینەکانی گۆشتی ماسی ئاسانترە لە پڕۆتینەکانی گۆشتی سوور بەمەرجێک ماسییەکە تازەبێت.

سوودەکانی:

  1. ماسی ڤیتامینەکانی A , D تێدایە.
  2. ماسی بە سەرچاوەیەکی گرنگی یۆدو فۆسفۆر دادەنرێت ئەمەش گرنگە بۆ ئێسک و ددان و خوێن.
  3. ماسی ڕێژەیەکی زۆر ترشی گلوتامیـکی تێدایە کە ماددەیەکی پێویستە بۆ فەرمانەکانی مێشـک و دەمار و شانەکان .
  4. دەوڵەمەندە بەو پڕۆتینانەی کە ترشەڵۆکی ئەمینی گرنگیان تێدایە کە پارێزگاری لە شانەکانی لەش دەکات لە پڕۆسەی بنیادنان و چاک کردنەوە.
  5. ماسی لەش بەهێز دەکا و خۆراکێکی باشە، و توانای سێکسی بەهێز دەکات.
  6. ماسی بەکاردێت بۆ ئەوانەی پەیڕەوی پارێزی لە خواردن دەکەن، و بۆ کەم کردنەوەی کێش و بۆ ئەوانەی کە تووشبووی نەخۆشی درێژ خایەنن، هه‌روه‌ك ده‌زانرێت ڕۆنی ماسی بۆ هێورکردنه‌وه‌ی ڕۆماتیزم و هه‌وکردنه‌کانی دیکه سوودی زۆری هه‌یه.

ئێستا تیمێکی لێکۆڵینه‌وه‌ی به‌ڕیتانی و ئه‌مریکی بۆیان ده‌رکه‌وتووه کە بۆچی ڕۆنی ماسی ئه‌و کاریگه‌رییه ئەرێنییانەی هه‌یه: ترشی چه‌وری "Omega-3"ی ناسراو به "DHA" له له‌شدا بۆ "Resolvin D2" ده‌گۆڕدرێت. 
ماسی گونجاوە بۆ گشت تەمەنەکان لە یەک ساڵییەوە کە زۆر گرنگە بیخوات تا بەتەمەنەکان بۆ بەهێزکردنی ماسولکەکان.   
گرنگترین سوودەکانی ماسی لەو بڕەیە لە ترشی چه‌وری "Omega-3" کە تیایەتی وە باشترین سەرچاوە یان شوێن لە ماسییەکە بۆ ئەو ترشە چەورییە ئەو پارچە گۆشتە قاوەییەیە کە لە ژێر پێستدایە بۆیە وا باشترە لە کاتی ئامادەکردنی ماسی پوولەکەکانی لێنەکرێنەوە. هەوەها پەڕەکانی سەرچاوەیەکی باشی فسفۆڕ و کالسیۆمە بۆیە وا باشترە لێنەکرێنەوە و بخورێت. 
كاڤیار Caviar ( گەرای ماسی) لەبەر بەها خۆراكییە بەرزەكەی بە گرانترین بەرهەمەكانی ماسی دادەنرێت، كاڤیار هەمان ئەو چێژەی هەیە كە پارچەیەك كەرە لەناو دەمتدا دەتوێتەوە. كاڤیار هێلكەی جۆرێكی ماسییە كە بە شێوەیەكی سەرەكی لە دەریای قەزوین و دەریای ڕەشدا دەژی، ئەم هێلكانە چەندین جۆر و رەنگیان هەیە. كاڤیار ڕێژەیەكی بەرزی پڕۆتین لەخۆدەگرێت،سەرچاوەیەكی زۆر باشە بۆ ڤیتامین A كە گرنگە بۆ پێست و بینین و گەشە، ڕێژەیەكی باش لە چەوریی ئۆمیگا 3 لەخۆدەگرێت كە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمك و شێرپەنجەی پرۆستات كەم دەكاتەوە، بڕێكی باشی ڤیتامین D تێدایە كە یارمەتی ئێسك و ددانەكان دەدات، هەروەها سوودی هەیە بۆ هێشتنەوەی پەستانی خوێن لە ئاستێكی ئاساییدا. 
كاڤیار یارمەتیدەرە بۆ كردنەوەی ئارەزووی خواردن، چەندین كانزای گرنگ لەخۆدەگرێت وەكو سیلینیۆم، پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم، كالسیۆم، فسفۆر. لە لایەنە باشەكانی تری كاڤیار ئەوەیە كە هیچ كاربۆهیدرات و چەورییە نێوەندەكان {Trans fats } لەخۆناگرێت و ڕۆلی هەیە بۆ خۆپاراستن لە نۆرەی دڵ و جەڵتە، جگە لەمەش كاڤیار زۆر سوودبەخشە بۆ ئەو كەسانەی كە نەشتەرگەریی گەورەیان بۆ دەكرێت لەگەڵ ئەو نەخۆشانەی كە چارەسەری كیمیایی وەردەگرن.



د. نسرین محی الدین عبد الرحمن
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین