وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە فۆلۆ بکە

ئەگەر بە بڕی پێویست ئاو نەخۆینەوە چی ڕودەدات لە جەستەماندا ؟


ئاو پێویستیەکی سەرەکیە بۆ جەستەی مرۆڤ تاوەک هەموو ئەندامەکامی جەستە فرمانەکانیان بە باشی ئەنجام بدەن ، ئەگەر ئێمە ڕۆژانە بە بڕی پێویست ئاو نەخۆینەوە جەستەمان بەرەو وشک بوونەوە دەڕوات کە ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبونی چەندین کێشەی تەندروستی ، ئەم خاڵانەی لای خوارە کۆمەڵێک نموونەن کە توشی ئێمەی مرۆڤ دەبێت لەبارودۆخێکدا ئەگەر لە جەستەدا بە بڕی پێویست ئاو نەبوو .
  1. کێشەی گورچیلە . گورچیلە پشت دەبەستێت بە ئاو بۆ پاڵاوتنی مادەی زیانبەخش لە خوێن ، بە بێ بونی بڕی پێویست لە ئاو گورچیلەکانمان ناتوانن ئەم کارانە ئەنجام بدەن سەرەنجام دەکرێت ببێتە هۆی دروستبونی بەردی گورچیلەو چەندین کێشەی دیکە .
  2. وشک بوونی پێست.  کەمبوونەوەی ئاو لە جەستە دەبێتە هۆی وشکبونەوەی پێست و دەرکەوتنی توێژاڵی تەنک لەسەر پێست ، ئەمەش بە تێپەڕوبونی کات دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە پێست.
  3. هەوکردنی کۆئەندامی میزو میزەڕۆ. نەبوونی ئاوی پێویست وا لە جەستە دەکات بەتوندی بتوانێت بەکتریای زیان بەخش دەربکاتە دەرەوە  ئەمەش دەبێتە هۆی هەوکردنی کۆئەندامی میزو میزەڕۆ.
  4. قەبزبوون. ئاو پێویستە بۆ ڕێکخستنی جوڵەی ڕیخۆڵەکانمان ، بە بێ بونی ئاوی پێویست قورسدەبێت پاشەڕۆ لە جەستە بکرێتە دەرەوە ئەمەش دەبێتە هۆی قەبزبوون .
  5. ئازاری سەر .یەکێکی تر لە نیشانەکانی کەم بوونەوەی ئاوی پێویست لە جەستە هەبوونی ئازارێکی زۆرە لە سەردا .
  6. ماندویەتی. ماسولکەو ئەندامەکانی دیکەمان پێویستیان بە ئاو هەیە بۆ ئەنجامدانی فرمانەکانیان ، نەبوونی ئاوی پێویست دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی وزەو سەرئەنجام توشی ماندویاتیمان دەکات .
  7. کەمبونەوەی ئاو لە جەستە کاردەکاتە سەر فرمانەکانی مێشکمان وەک ، یادەوەری و تەرکیزکردن و  کاردانەوە .. 
ئەمانە چەند نمونەیەک بوون لەسەر کاریگەریەکانی کەم خواردنەوەی ئاو ، وە ئەوەی گرنگە بۆ دوربون لەم کێشانە ڕۆژانە بە لایەنی کەم 8 پەرداخ ئاو بخورێتەوە بۆ مانەوە بە تەندروستی .

تەندروست باش بن .


ڕەوشت ڕەزا
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین