پشکنینی مەمکەکان : بریتیەلە پشکنینێکی خودی کە ئافرەت لە دوای سوری مانگانە ئەم پشکنینە بۆ خۆی دەکات ، ئەم پشکنینە بۆ دیاریکردنی شێرپەنجەی مەمک و ھەر گرێیەک یان ناتەواویەک لە مەمکەکانیدا ھەبێت .
خۆپشکنینی مەمک دەتوانێت ئامرازێکی بەسوود و گرنگ بێت بۆ سکرینکردن، بە تایبەت کاتێک لەگەڵ:
- پشکنینی جەستەیی بەردەوام لەلایەن پزیشکەوە
- مەمۆگرافی
- سۆنەر، MRI (وێنەی دەنگدانەوە موگناتیسیەکان)، یان هەردووک
بەم جۆرە پشکنینی خودی مەمکەکانمان ئەنجام دەدەین :
- دەرۆینە بەردەم ئاوێنەیەک بەبێ ئەوەی جلت لەبەربێت ، وە دواتر سەیری مەمکەکانمان ئەکەین بزانین ئایا ھیچ گۆرانکاریەک یا ناتەواویەک لە شێوەو قەبارەو شێوەی گۆی مەمکماندا ھەیە ، ئازاری گۆی مەمک ، دەردانی گۆی مەمک ، کشانەوە یان پێچەوانەکردنەوەی گۆی مەمک .
- دوای ئەوەی گۆی مەمکەکانت پشکنی قۆلەکانت بەرزبکەوە بۆ سەرەوە ، بزانین ئایا ھیچ لەم نیشانانەی لێیە « گرێی دیار ، ھەلکشانی پێست ، سوربونەوەو ئاوسان »دواتر قۆلەکەی کەش بەھەمان شێوە ئەنجام ئەیەین .
- باشتر وایە لە کاتی پشکنینی مەمکەکاندا بە تەختی پالبکەویت و بالیفێک بخەیتە پشتتەوە ئەمەش رێگەیەکە تا بەتەواوی مەمکەکانت بلاو ببنەوە ، یان ئەشتوانی لە حەمامدا ئەنجامی بدەیت بە سێپەنجەی دەستت بە بازنەی پشکنینی ھەردوو مەمکت دەکەیت ، تا بزانیت ئایا ھیچ گرێیەک گەر ھەبێت بزانین ئایا رەقە یا نەمە .
- دەستێکت لە ژێر مەمکت دانێ بە دەستەکەیکەت بە پەنجە تەختەکان فشار بخە سەری تا بزانیت ئایا خوێنبەربون لە گۆی مەمک یان ھەستکردن بە گرێ لە مەمکتدا .
- وەبەھەمان شێوە بۆ مەمکەکەی کەشت دوبارەی بکەوە .
- لە کۆتایدا بە دەستی راست ژێر بالی چەپت بکە ، تا دەتوانی لە بەرزترین ئاستی لە چەناگەتەوە دەستپێبکە پەنجەکانت بەرەو خوارەوە رابکێشە و بەدوای گرێدا بگەرێ بزانە «ئایا ئاوسانی قۆل ، ئاوسانی کەم لە ژێر قۆل، گۆرانی گرێیە لیمفاویەکان یا گرێیەکی ھەستپێکراوی ناوەوەی قۆل»وە بەھەمان شێوە بۆ ژێر قۆلەکەیکەشت ئەنجامی بیەوە .
- مەترسی دڵەڕاوکێ کە بەهۆی دۆزینەوەی گرێیەکەوە دروست دەبێت. زۆربەی ئەو گۆڕانکاریانە یان گرێیانەی کە خانمان لە مەمکەکانیاندا دەیدۆزنەوە شێرپەنجە نین
- واباشترە لە کاتی ھەر کێشەیەک یان ناتەواویەک پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆر بکەین و سۆنەر یان MRIیان مەمۆگرافی ئەنجام بیەین .
ھیوادارم ھەموتان ھۆشیار و تەندروست بن ...
ئامادەکردنی : لەنیا بەھرۆز
dexterity medical organization
