وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە فۆلۆ بکە

پشکنینی مەمک


پشکنینی مەمکەکان : بریتیەلە پشکنینێکی خودی کە ئافرەت لە دوای سوری مانگانە ئەم پشکنینە بۆ خۆی دەکات ، ئەم پشکنینە بۆ دیاریکردنی شێرپەنجەی مەمک و ھەر گرێیەک یان ناتەواویەک لە مەمکەکانیدا ھەبێت .  
خۆپشکنینی مەمک دەتوانێت ئامرازێکی بەسوود و گرنگ بێت بۆ سکرینکردن، بە تایبەت کاتێک لەگەڵ:
  •  پشکنینی جەستەیی بەردەوام لەلایەن پزیشکەوە
  •  مەمۆگرافی
  •  سۆنەر، MRI (وێنەی دەنگدانەوە موگناتیسیەکان)، یان هەردووک

بەم جۆرە پشکنینی خودی مەمکەکانمان ئەنجام دەدەین : 

  1. دەرۆینە بەردەم ئاوێنەیەک بەبێ ئەوەی جلت لەبەربێت ، وە دواتر سەیری مەمکەکانمان ئەکەین بزانین ئایا ھیچ گۆرانکاریەک یا ناتەواویەک لە شێوەو قەبارەو شێوەی گۆی مەمکماندا ھەیە ، ئازاری گۆی مەمک ، دەردانی گۆی مەمک ، کشانەوە یان پێچەوانەکردنەوەی گۆی مەمک .
  2. دوای ئەوەی گۆی مەمکەکانت پشکنی قۆلەکانت بەرزبکەوە بۆ سەرەوە ، بزانین ئایا ھیچ لەم نیشانانەی لێیە « گرێی دیار ، ھەلکشانی پێست ، سوربونەوەو ئاوسان »دواتر قۆلەکەی کەش بەھەمان شێوە ئەنجام ئەیەین .
  3. باشتر وایە لە کاتی پشکنینی مەمکەکاندا بە تەختی پالبکەویت و بالیفێک بخەیتە پشتتەوە ئەمەش رێگەیەکە تا بەتەواوی مەمکەکانت بلاو ببنەوە ، یان ئەشتوانی لە حەمامدا ئەنجامی بدەیت بە سێپەنجەی دەستت بە بازنەی پشکنینی ھەردوو مەمکت دەکەیت ، تا بزانیت ئایا ھیچ گرێیەک گەر ھەبێت بزانین ئایا رەقە یا نەمە .
  4. دەستێکت لە ژێر مەمکت دانێ بە دەستەکەیکەت بە پەنجە تەختەکان فشار بخە سەری تا بزانیت ئایا خوێنبەربون لە گۆی مەمک یان ھەستکردن بە گرێ لە مەمکتدا . 
  5. وەبەھەمان شێوە بۆ مەمکەکەی کەشت دوبارەی بکەوە . 
  6. لە کۆتایدا بە دەستی راست ژێر بالی چەپت بکە ، تا دەتوانی لە بەرزترین ئاستی لە چەناگەتەوە دەستپێبکە پەنجەکانت بەرەو خوارەوە رابکێشە و بەدوای گرێدا بگەرێ بزانە «ئایا ئاوسانی قۆل ، ئاوسانی کەم لە ژێر قۆل، گۆرانی گرێیە لیمفاویەکان یا گرێیەکی ھەستپێکراوی ناوەوەی قۆل»وە بەھەمان شێوە بۆ ژێر قۆلەکەیکەشت ئەنجامی بیەوە .
  • مەترسی دڵەڕاوکێ کە بەهۆی دۆزینەوەی گرێیەکەوە دروست دەبێت.  زۆربەی ئەو گۆڕانکاریانە یان گرێیانەی کە خانمان لە مەمکەکانیاندا دەیدۆزنەوە شێرپەنجە نین
  • واباشترە لە کاتی ھەر کێشەیەک یان ناتەواویەک پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆر بکەین و سۆنەر یان MRIیان مەمۆگرافی ئەنجام بیەین . 


ھیوادارم ھەموتان ھۆشیار و تەندروست بن ...

ئامادەکردنی : لەنیا بەھرۆز 
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین