هەوکردنێکە بە هۆی جۆرە بە کتریایەک بە ناوی( clostridium tetani ) ڕودەدات ، کاتي ئەم بەکتریایە دەچێتە جەستەوە مادەیەکی ژەهراوی دەردەدات کە دەبێتە هۆی گرژبونێکی بە ئازاری ماسولکە . ناوێکی تر بۆ ئەم نەخۆشیە بریتیە لە ( lockjaw ) , واتە بەکتریاکە دەبێتە هۆی بلۆک بوونی ماسولکەکانی مل و شەویلگەی و دەبێتە هۆی بە ئەستەم کردنەوەی دەم لە کاتی شت خواردن و شت جوین.
چۆن ئەم بەکتریا دەچێتە جەستەوە؟
سپۆری ئەم جۆرە بەکتریایە لە هەموو شوێنێک بوونی هەیە لە ژینگەدا ، لە خۆل و تۆز و پاشماوەی ئاژەڵیش، کاتێ ئەم بەکتریا دەچێتە جەستەوە سپۆرەکانی گەشە دەکەن دەبنە هۆی هەوکردن .
لەڕێگەی برین لە پێستا ، بە ئاسانی دەتوانی بچێتە جەستەوە .
نیشانەکانی :
لەبەر ئەوەی کاریگەری دەکاتە سەر ماسولکە زۆربەی نیشانەکانی لە ناتەواوی لە ماسولکەی بەشە جیاوازەکانی جەستە خۆی دەبینێتەوە
- بلۆک بوونی جوڵە لە ماسولکەی دەم و شەویلگە دەبیتە هۆی بە ئەستەم خواردنی خواردن
- ئازاری ماسولکە لە هەموو بەشەکانی جەستە
- کێشەی خواردن قوتدان و جوین
- ئازاری سەر
- تا و ئارەق کردنەوە
- گۆڕانکاری لە پەستانی خوێن
ئەم نەخۆشیە دەکرێ ببێتە هۆی ڕودانی چەند نەخۆشیەکی دیکە وەک :
- شکانی ماسولکە
- هەوکردنی سییەکان
- بوونی کێشە لە دەنگە ژێکان
- هەناسە تەنگی
- دەکرێ ببێتە هۆی مردن 1/2 کەیس لە 10 کەیسدا .
دەستنیشانکردن :
ئەوەی جێی باسە هیچ جۆرە پشکنینێکی تاقیگەی نییە بۆ دیاریکردنی بەڵام پزیشک بە پرسیارێک لە کەسی تووش بوو دەتوانێ دیاری بکات وەک
- هەر برینێک پێشتر هەتبووبێ
- یان هەر ڕوداوێک توشی بوبی
- بە پشت بەستن بەو نیشانانەی کە تیاتایە دەکرێ دیاری بکات .
چارەسەرکردن:
- پێویستی بە چارەسەری فریاگوزاری خێرا دەبێت .
- بەکار هێنانی چەند جۆرە دەرمانێک کە پێی دەوترێ human tetanus immune globulin
- چارەسەرکردنی هەر برینێک و بڕاویەک لە جەستەدا هەبێ
- دەرمانی دژە تەن
- دەرمانی هێورکردنەوەی ماسولکە.
- بە پێی قورسی و بارودۆخی کەسی توشبوو دەگۆڕێت.
باشترین چارەسەر لە ئێستادا ڤاکسینە ، کە دەکرێ لەڕێگەیەوە ڕێگری لە توش بون بەو بەکتریایە بکردرێت.
سەلامەت بمێنن.
ڕەوشت ڕەزا
dexterity medical organization