وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

خەمۆکی زەیسەنی (شیزۆفرینیا)


لێرە گەر کەسێک وڕێنە بکات و بلێ گوێم لە دەنگەگە دەنگە و ئێمە هیچ نەبیستین یەکسەر ئەیبەنە لای مەلاو دەڵێن جن چوەتە گیانییەوە بەڵام….خوێنەری ئەم بابەتە بن:
خەمۆکی زەیسەنی (شیزۆفرینیا)  یەکێکە لە نەخۆشییە دەروونیەکان کە پێویستە زانیاریمان هەبێ لەسەری

ئەم نەخۆشییە بەزۆری:

 زیاتر تووشی ئەو کەسانە دەبێت کە لە گروپی تەمەنی 16-30 ساڵیدان بە بەراورد بە گروپە تەمەنییەکانی تر.
 نیشانەکانی لە پیاوانی تووشبوو بە نەخۆشییەکە لە تەمەنێکی زووتردا دەردەکەون بە بەراورد بە مێینەکان.
 نەخۆشییەکە وردە وردە و بە هێواشی گەشە دەکات، تەنها لە حاڵەتە دەگمەنەکاندا نەبێت.
 لە نێوان نزیکەی 1%ی دانیشتوانی جیهاندا بڵاوە.

نیشانەکانی:

 لە کاتێکدا ڕەنگە لە هەندێک نەخۆشدا نیشانەکان بە ڕوونی دەرکەون، بەڵام لە هەموو نەخۆشانی تووشبوو بەم نەخۆشیە وانییە، ڕەنگە هەندێک هەست بکەن کە هیچ نیشانەیەکی  تێدا نییە تا دەست دەکەن بە هەوڵدان بۆ ڕوونکردنەوەی بیرکردنەوەکانیان بۆ کەسانی دیکە، لێرەشدا کێشەکە دەردەکەوێت دەردەکەوێت.

 نیشانەکانی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە، بەڵام بەگشتی پۆلێن دەکرێن بۆ 4 گروپ، کە بریتین لە:

  1.  نیشانە ئەرێنییەکان، وەک: وەسوەسە، خەیاڵکردنی ئەو شتانەی کە ڕاستەقینە نین.
  2.  نیشانە نەرێنییەکان، کە ئەو نیشانانەن کە لە ئەنجامی لەدەستدانی بابەتی دەروونی ئاسایی نەخۆشەکە دەردەکەون،وەک: نەبوونی دەربڕینی دەموچاو و نەبوونی هاندان.
  3.  نیشانە مەعریفیەکان ئەم نیشانانە کاریگەرییان لەسەر شێوازی بیرکردنەوە و مامەڵەکردن لەگەڵ بیرکردنەوەکانی و دەربڕینی مرۆڤ هەیە، وەک: لەدەستدانی تەرکیز.
  4.  نیشانە سۆزدارییەکان، کە زۆرجار نەرێنی دەبن، وەک: هەست نەکردن بە هیچ هەست و سۆزێک.

 ئەمانە گرنگترین نیشانەکانن کە دەتوانرێت جیابکرێنەوە و لەسەر نەخۆشەکە چاودێری بکرێت

  • وەهم، بەجۆرێک نەخۆشەکە لەناکاو دەست دەکات بە بیرکردنەوە لە بیروباوەڕی هەڵە، وە لەوانەیە هەست بکات کە کەسێک دەیەوێت کۆنترۆڵی خۆی بەسەریدا بسەپێنێت یان لەوانەیە باوەڕ بکات کە هێزی سەروو سروشتی هەیە.
  •  وڕێنەکردن وەک: بیستنی دەنگی نامۆ و سەئر و لە ڕاستیدا هیچ بوونێکی نییە ،کە باوترین نیشانەیە لەم حاڵەتەدا، هەروەها کەسانێک هەن دەتوانن بۆن بکەن، دەستیان لێ بدەن یان تامی ئەو شتانە بکەن کە بە هەمان شێوە لەوێ نین.
  •  کێشە لە بەستنەوەی بیرۆکەکاندا، کە نەخۆش دەست دەکات بە بازدان لە نێوان بیرۆکەیەک و بیرۆکەیەکی تردا بەبێ هیچ پەیوەندییەک و هۆکارێکی لۆژیکی.
  •  نیشانەکانی تر، وەک: نەتوانینی دەربڕینی هەستەکان، کشانەوەی کۆمەڵایەتی، و درک نەکردن بەوەی کەسەکە نەخۆشە.
  •  نیشانەکانی نەخۆشی دەروونی لە هەرزەکاراندا هاوشێوەی نیشانەکانی نەخۆشی دەروونی گەورەکانن، بەڵام بەهۆی سروشتی هەڵسوکەوتی هەرزەکاران و ئەو گۆڕانکارییە ئاساییانەی کە جەستە و بیرکردنەوەیان پێیدا تێدەپەڕێت، دەستنیشانکردنی قورسترە.

هۆکارەکانی :

 تا ئێستا هیچ هۆکارێکی ڕوون و ناسراو نییە بۆی بەڵام زانایان پێیان وایە لەوانەیە ئەو نەخۆشییە لە ئەنجامی بوونی چەندین هۆکارەوە سەرهەڵبدات کە گرنگترینیان بریتین لە:
  1.  هۆکارە ژینگەییەکان: توێژەران پێیان وایە بەرکەوتنی کۆرپەلە بە زەبر و زەنگ لە کاتێکدا کە لە سکی دایکیدایە یاخود تووشبوون بە هەوکردنێکی دیاریکراو لەوانەیە بەشداربێت لە سەرهەڵدانی نەخۆشییەکە.
  2.  بۆهێڵەکان: لە توێژینەوەکاندا توێژەران ئاماژە بەوە دەکەن کە بۆهێڵ ڕۆڵێکی زۆری هەیە لە گەشەکردنی ، چونکە ئەگەری تووشبوون بەو کەسانە زیاد دەکات کە لە خێزانێکەوە هاتوون کە  هەمان حاڵەتیان هەیە.
  3.  زیادەڕۆیی لە هاندانی بەرگری لەش: ئەمەش دەرئەنجامی چەندین هۆکارە، وەک: هەبوونی نەخۆشییەکی بەرگری خۆکار.
  4.  پەیوەندی و خێزان: هەرچەندە توێژینەوەکان دوای سەرهەڵدانی نەخۆشی دەروونی لە نەخۆشەکاندا بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە پەیوەندییان بە کەموکوڕی لە پەیوەندییەکانیانەوە نەبووە، بەڵام دەرکەوتووە کە ناهاوسەنگی لە پەیوەندییە خێزانییەکان ڕەنگە هاندەری سەرهەڵدانی نەخۆشییەکە بێت.
  5.  هۆکاری تر: بۆ نموونە: ناهاوسەنگی ماددە کیمیاییەکان لە مێشکدا، و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان بە هەموو جۆرەکانیەوە.

چارەسەر:

 ئەگەر نەخۆش چارەسەری گونجاو وەربگرێت، دەتوانێت ژیانی خۆی بە شێوەیەکی ئاسایی بژی، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە نەخۆشەکە بە تەواوی چاک بێتەوە، بەڵکو مانای ئەوەیە کە نیشانەکانی کۆنتڕۆڵ بکرێن، چونکە زۆرجار ئەم نەخۆشییە هیچ چارەسەرێکی یەکلاکەرەوەی نییە.
 بەزۆری چارەسەرکردن بریتییە لە تێکەڵەیەک لە دەرمان و چارەسەری دەروونی و ڕاوێژکاری بە شێوازی جیاواز.
 شایانی باسە نەخۆش دەبێت تا کۆتایی ژیانی بەردەوام بێت لە خواردنی دەرمانەکە تەنانەت ئەگەر نیشانەکانیش نەمێنن بۆ ئەوەی ئەمانە دووبارە نەگەڕێنەوە.
نابێت ڕۆڵی خێزان و ئازیزان پشتگوێ بخرێت لە پێشکەشکردنی پاڵپشتی پێویست بۆ نەخۆشەکە و یارمەتیدانی بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکە بە شێوەیەکی کاریگەر.
ئەگەر نەخۆشێک لە کاتی خۆیدا چارەسەری گونجاو بۆ نەخۆشی دەروونی وەرنەگرێت، لەوانەیە ئەمە ببێتە هۆی هەندێک ئاڵۆزی و مەترسی تەندروستی، وەک:
  •  ئارەزووی خۆکوشتن.
  •  بە ئەنقەست بریندارکردنی جەستە لەلایەن نەخۆشەوە.
  •  دڵەڕاوکێ و خەمۆکی بەردەوام.
  •  گۆشەگیری کۆمەڵایەتی.
  •  بێتوانایی لە تەواوکردنی ئەرکە ئەکادیمی و پیشەییەکان.
  •  دەست بکە بە خواردنی ماددە هۆشبەرەکان.
  •  ڕەفتاری شەڕانگێزانە.


سێنک نەوزاد
dexterity medical organization

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین