بریتییە لەفۆبیای کەوتنە نێو خۆشەویستی کەسێک، دەتوانێت لایەنی نەرێنی لەسەر تاک جێبهێڵێت لە حاڵەتی هەبوونی پەیوەندی و ببێتە ڕێگربە گشتی لە جوودابوونەوەیەکی بەئازار، جیابوونەوەی هاوسەران، یاخود ڕەتکردنەوەی قۆناغی هەرزەکاریەوە سەرچاوە دەگرێت فیلۆفۆبیا بە جۆرێکە وا له کەسی توشبوو دەکات کە بە قورس یان ئەستەمی بزانێت بتوانێت پەیوەندیەک دروستبکات
- Philo لە یۆنانیەوە وەرگیراوە و بەمانای خۆشەویست دێت
- Phobos(phobia) بە مانای ترس دێت
ناسینەوەی ئەم حاڵەتە کەمێک ئاستەمە لە مرۆڤەکاندا، وەک هەرجۆرێکی دیکەی فۆبیا، هەندێک جار کەسانی توشبوو بەخۆیان نازانن
نیشانە و هۆکارەکانی
- مێژووی خێزانی: بینینی یەکێک لە ئەندامانی خێزان توشبوو بێت بە خەمۆکی و فۆبیا ڕەنگە هەمان کاریگەری لەسەرت جێ بهێڵێت
- بۆماوە: هەندێک لە توێژینەوەکان گومان دەبەن کە بوونی فۆبیا دەکرێت له جینەکاندا بگوازرێتەوە
بۆ ترسم لە خۆشەویستی هەیە؟
فیلۆفۆبیا دەکرێت کاردانەوەیەکی خۆ پارێزەرانەبێت، واتە کاتێک ڕێگری دەکەیت لە هەبوونی پەیوەندیەک ئەوا ئەگەری داڕوخانی دەروونی و هەستکردن بە دڵشکانت کەمتر دەکەیتەوە
گرنگترین هۆکارەکان
بوونی پەیوەندی پێشوەختەی نادروست کە ئەزموونێکی لەبیر نەکراوە بۆت ترس لە ڕەتکردنەوە و شکان زەخت و زۆری کەلتور و ئاین لەو کەسانەی کە بە منداڵی بڕی پێویست گرنگی و خۆشەویستیان پێنەدراوە دەکرێت هۆکارێکی دیکەبێت DSED حاڵەتی
چۆن بیناسینەوە؟
- ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆر له بوونی پەیوەندیەکان
- بەردەوام ڕەتکردنەوەی بەرامبەر
- ترس لە هەست و دەربڕینی کەسی بەرامبەر
- بەزوویی کۆتا پێهێنانی پەیوەندیەکان بەهۆکاری جیاجیا
ئامادەکردن: شنیار عطا
سەرچاوە: ClevelandClinic