وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

ئاوی سپی چاو - Cataracts


پێش هەموو شتێک cataract لە یۆنانیدا واتە ڕژانی شتێک بە توندی بۆ نمونە ڕژانی ئاوی تاڤگەکان هەربۆیە پێیشی دەوترێ ئاوی سپی. ئەو کەسانەی ئاوی سپیان هەیە هاوێنەی چاویان کاڵ و تەماوی دەبێت لەبەر ئەوەشە سەرەتا شتەکان بە کزی و تەڵخی دەبینن. لەدوای هەوکردنی جومگەکان و نەخۆشیەکانی دڵ، ئاوی سپی چاو بە پلەی سێیەم دێت لە بێ تواناکردنی کەسانی بەتەمەن. 

♠ شێواز و هۆکارەکانی ئاوی سپی ئاو

دەکرێ ئاوی سپی لە چاوێک یان هەردوو چاو دروست بێت لە هەر تەمەنێکدا بەڵام بەزۆری ئەوانەی پیرن گرفتاریدەبن. کۆمەڵێک هاندەر هەن بۆ دروست بونی ئاوی سپی چاو لەوانە 

یەکەم: بە تەمەندا چون

  • - لەدەستدانی هاوێنەی چاو
  • - کۆبونەوە وکەڵەکەبونی پڕۆتینەکانی هاوینە
  • - بەهۆی نەمانی پڕۆتینەکانی هاوێنە زۆرجار بۆیەی ڕەنگ زەردی مەیلەو قاوەیی کۆدەبێتەوە.
  • - کەمبونەوەی ئۆکسجینی پێویست 
  • - زیادبونی سۆدیۆم و کالیسیۆم 
  • - کەمبونەوەی ئاستی ڤیتامین دی، پڕۆتینەکان..

دووەم: نەخۆشیەکانی چاو و گلێنەی چاو

سێیەم: هۆکارەکانی ژەهراویبون 

  • - زیاد لەڕادە بەکارهێنانی کۆرتیکۆستیرۆیدەکان
  • - ماددە کیمیاوییە ژەهراویەکان
  • - جگەرە کێشان
  • - کالیسیۆم، جیوە، مس، ئاسن، ئاڵتون، نەوت، بەنزین....

چوارەم: هۆکارە خۆراکیەکان 

  • - کەمبونەوەی دژە ئۆکسانەکان وەکو ئەو خۆراکانەی ڤیتامین دی و سییان تێدایە
  • - کەمخۆراکی 
  • - قەڵەوی

پێنجەم: هۆکارە فیزیکیەکان

  • - وشکبونەوە بەهۆی سکچونی درێژخایەن و توند، بەکارهێنانی دەرمانەکانی تایبەت بە لاوازی یان ناڕێکی ئیشتیها.
  • - پێداچونی ماددەیەکی تیژ بۆ ناو چاو بەهۆی ڕووداوی شەڕکردن و جەنگ و ئوتۆمبیل
  • - بەرکەوتنی تیشکی سەروو وەنەوشەیی

شەشەم: نەخۆشیە سیستەمیەکان

  • - شەکرە
  • - حاڵەتی داون
  • - کێشەکانی میتابۆلیزمی چەوریەکان
  • - کێشەکانی گورچیلە
  • - کێشەکانی ئێسک و ماسولکەکان

♠ نیشانەکانی ئاوی سپی چاو

ئاوی سپی چاو بەزۆری بێ ئازارە بەڵام کەسەکە بینایی کز و لاواز و لێڵ دەبێت. بڵاوبونەوەی ڕووناکیەکان کە کاتێک سەیری شتێک دەکات بەتایبەت لە شەودا بەشێوەی بڵاو دەیبینێت. بێ توانایی لە ئەنجامدانی کارە گرنگەکانی ڕۆژانەیی وەکو خوێندنەوە و ئیشکردن و... 

♠ چارەسەرەکانی ئاوی سپی چاو

هیچ جۆرە چارەسەرێکی دەرمانی، قەترە، چاویلکە چارەسەر یان ڕێگری لە ئاوی سپی چاو ناکات چونکە بەزۆری بەهۆی چونە تەمەندا دروست دەبێت ئەمەش هیچ دەرمانێک چارەسەری درەنگ تەمەنکردن ناکات. هەندێ جار ئەویش بە کەمی کەسەکە دەبێت خۆی بپارێزێت لەوەی قەڵەو نەبێت، چاویلکەی هەبێت، خۆراک وخەوی ڕێک بکات و .... بەڵام باوترین ڕێگا بریتیە لە نەشتەگەری کە تێیدا هاوێنەی چاو کە لاواز و تەڵخ بوە لادەبرێت و هاوێنەیەکی نوێ دادەنرێتەوە بۆی. هاوێنەی دەستکرد پێی دەوترێ intraocular lens. 


دانیار عثمان عزیز
dexterity medical organization


سەرچاوە: 
Burnner & Suddarth's textbook of medical - surgical nursing. assessment amd managment of patients with eye and vision disorder. p (1772 - 1775).

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین