وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

نەخۆشی کرمی جگەر یان پەپولە


نەخۆشی کرمی جگەر لەکوردەواری پێی دەوترێ (پەپولە)و لە هەندێ ناوچە پێی دەوترێ (مەیتولە) و ناوە زانستیەکەی 
  • ‏Liver Fluke or Fluke disease

‎هۆکاری نەخۆشیەکە:

  • نەخۆشیەکی هاوبەشە لەنێوان مرۆڤ و ئاژەڵدا هۆکارەکەی کرمی (Fasci ol ahepatica)کە شێوەکەی لەگەڵای دار ئەچێت و قەبارەی گەورەیە بەچاو دەبینرێت درێژی 2-3 سم و پانی 1سم دەبێت. 
  • شوێنی گەشەکردنی لەناوجگەر دایە بەتایبەت ناو زراو.

هۆکاری گواستنەوەی:

  • خواردنەوەی ئاوی پیس بوو
  • خواردنی گیای بەهارەی پیس بوو 
  • زیاتر ئەوکەسانە توشدەبن کە مەڕو ماڵات بەخێو دەکەن بەتایبەت مەڕ

‎نیشانەکانی:

  1. تا 
  2. سکچون و ڕشانەوە 
  3. ناتەواوی فرمانەکانی جگەر
  4. هەناسە بڕکێ و ئازاری توندی سک 
  5. لەقۆناغی درێژخایەن هەوکردنی توندی زراو و میزڵدان . 

‎چارەسەر:

  • لەژێر چاودێری پزیشک وەرگرتنی دەرمانی(Triclabendazol)

‎خۆپاراستن :

  • دەست شۆردنی بەردەوام 
  • نەخواردنەوەی ئاوێک کەدڵنیا نەبیت پاکە و ئاژەڵ بەکاری نەهێناوە



‎ئامادەکردن:
هۆنیار موختار
dexterity medical organization

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین