نەخۆشی کرمی جگەر لەکوردەواری پێی دەوترێ (پەپولە)و لە هەندێ ناوچە پێی دەوترێ (مەیتولە) و ناوە زانستیەکەی
- Liver Fluke or Fluke disease
هۆکاری نەخۆشیەکە:
- نەخۆشیەکی هاوبەشە لەنێوان مرۆڤ و ئاژەڵدا هۆکارەکەی کرمی (Fasci ol ahepatica)کە شێوەکەی لەگەڵای دار ئەچێت و قەبارەی گەورەیە بەچاو دەبینرێت درێژی 2-3 سم و پانی 1سم دەبێت.
- شوێنی گەشەکردنی لەناوجگەر دایە بەتایبەت ناو زراو.
هۆکاری گواستنەوەی:
- خواردنەوەی ئاوی پیس بوو
- خواردنی گیای بەهارەی پیس بوو
- زیاتر ئەوکەسانە توشدەبن کە مەڕو ماڵات بەخێو دەکەن بەتایبەت مەڕ
نیشانەکانی:
- تا
- سکچون و ڕشانەوە
- ناتەواوی فرمانەکانی جگەر
- هەناسە بڕکێ و ئازاری توندی سک
- لەقۆناغی درێژخایەن هەوکردنی توندی زراو و میزڵدان .
چارەسەر:
- لەژێر چاودێری پزیشک وەرگرتنی دەرمانی(Triclabendazol)
خۆپاراستن :
- دەست شۆردنی بەردەوام
- نەخواردنەوەی ئاوێک کەدڵنیا نەبیت پاکە و ئاژەڵ بەکاری نەهێناوە
ئامادەکردن:
هۆنیار موختار
dexterity medical organization