- خواردنەوەکان: قاوە، چای، کۆلە، شەراب، و هەندێک خواردن کە نیشاستە لە پێکهاتەیان دا هەیە وەک پاستا یان پەتاتە، دەتوانن مەرج دروست بکەن کە دەبنە هۆی پەڵەبوون.
- بەکارهێنانی توتن: جگەرەکێشان یان جوینی توتن دەتوانێت ددانەکان پەڵە بکات.
- نەخۆشی: ئەو نەخۆشیانەی کە ڕێگرن لە پەرەسەندنی ئاسایی مینای ددان و ددان (کە زیاتر "زەردترە" لە ژێر مینادا) دەبنە هۆی گۆرینی رەنگی ددان.
- دەرمانەکان: زۆر دەمێکە دەزانرێت کە هەندێک دەرمان هەن کە کار لە گەشەسەندنی ددانەکان دەکەن بە تایبەت لە منداڵان.
- کەرەستەکانی ددان: هەندێک لە نۆژەنکردنەوەکانی ئەمالگام، بە تایبەتی کەرەستەی سلفیدی زیو، دەتوانن قالبێکی ڕەشی خۆڵەمێشی بدەن بە ددانەکانت.
- پیری: هەر کاتێک تەمەنت دەبێت، چینی دەرەوەی مینا لەسەر ددانەکانت دەروشێ و ددان زەردتر(ئەو چینەی دەکەوێتە ژێر مینا) بەدیار دەکەوێ ،ددانەکان لەگەڵ تەمەندا گەورە دەبن وە رەگی ددانەکە( pulp) کەم دەدەبێتەوە لە کەسانی بەتەمەن،و رۆشنی ددان کەم دەبێتەوە،ئەمەش وا دەکات تاریکتر دەرکەوێت.
- بۆماوەییەکان: مینای ئەستورتر و سپیتر لە هەندێک خێزاندا بەشێوەی بۆماوەییانە دەمێنێتەوە.
- ژینگە: لەکاتی دروست بوونی دداندا فلوۆریدی زۆر یان لە سەرچاوە ژینگەییەکان (ئاستی فلۆریدی بەرز لە ئاودا) یان لە بەکارهێنانی زیادە لە (بەکارهێنانی فلۆرید، هەویری ددان) دەبێتە هۆی دروستبوونی فلۆرۆسیس، کە لە پەڵە سپیەکانی سەر ددان دەچێت.
ریان عبدالخالق سلێمان
dexterity medical organization