وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

سووتان (Burn)


سووتان یەکێکە لە باوترین زیانەکان بە لەش بە تایبەت لە ناو مندالاندا،لە سووتاندا زیانێکی زۆر بە پێست دەگات و دەبێتە هۆی مردنی خانە زیندووەکانی پێست.
- لە زۆربەی حاڵەتەکانی سووتان کەسی قوربانی لە سووتانەکە چاکدەبێتەوە بە بێ تووشبوون بە کێشەی دیکەی تەندروستی بە هۆی سووتانەکەوە،بەلام لە حالەتی سووتانی زۆر ئەگەری زیانی تەندروستی هەیە و دەبێ بە زووترین کات پزیشک بیبینێ.

- سووتان پۆلێن دەکرێ بۆ سێ ئاست بەپێی قوڵی و رێژەی سووتانەکە :

  1. ئاستی یەکەم (سەلامەتترین): لەم ئاستەدا شوێنی سووتاویەکە سوور دەبێتەوە و لەوانەیە هەلاوسانێکی کەم رووبدات بەلام بڵق(پۆرگ) دروست ناکات.
  2. ئاستی دووەم : لەم ئاستەدا سووربونەوەیەکی زۆرە و بڵقی پر لە شلە دروست دەبێ لە شوێنی سووتاوەکە و رەنگە هەلئاوسانیش هەبێت.
  3. ئاستی سێیەم(مەترسیدارترین) : پێستەکە رەنگی سپی ببێت رەنگە یان لەوانەیە وەک خەلووزی لێبێت بە پێی شوێنی سووتاویەکە و بلق دروست دەبێ .
هەندێ جار پزیشکان ئاستی چوارەمی سووتانیش
دیاردەکەن بەلام ئەوە حالەتێکی کەمە وە لە نیشانەکاندا هەمان شتە لەگەل ئاستی سێیەم بەس بە روبەروو قولی زیاتر، وە چارەسەرەکەشی هەر وەک ئاستی سێیەمە بۆیە لەم بابەتەدا باسی لێ ناکەم.

-هۆکارەکانی سووتان:

  1. بەهۆی بەرکەوتنی راستەوخۆ بە ئاگر.
  2. بەهۆی پێدارژانی ئاوی گەرم.
  3. بەهۆی مادە کیمیاییەکان.
  4. بەهۆی کارەبا.
  5. بەرکەوتنی تیشکی خۆر بۆ ماوەیەکی درێژ.
- گەر هۆکاری سووتانەکە کارەبا یان مادە کیمیاییەکان بێت دەبێ زووترین کات پزیشک بیبینێت هەرچەند گەر ئاستی سووتانەکەش تەنیا چینەکانی سەرێی گرتبێتەوە،چونکە سووتان بەهۆی ئەو دووە زیان بە شانەکانی ناوەوە دەگەیەنێ زۆرکات.
* ئەمە بەشی یەکەمە لە بابەتێکی چوار بەشی انشاءاللە لە بەشەکانی داهاتوو بە وردی باس لە هەر ئاستێکی سووتان دەکەین.


ئامادەکردنی بابەت : محمد فاضل
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین