وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

هەوکردنی زمان



هەوکردنی زمان چییە؟

حاڵەتێکە زمان هەڵدەئاوسێت و دەتوانێت ڕەنگ و شێوەی ڕووکەشی زمان بگۆڕێت چونکە حاڵەتەکە دەبێتە هۆی گرژبوونی بەرکەوتە بچووکەکانی سەر زمان و دروستکردنی ڕوویەکی بریقەدار و سوور.

هۆکارەکانی چین؟

  1. کاردانەوەی هەستیاری بۆ خواردن یان دەرمان.
  2. توشبون بە بەکتریاو ڤایرۆس ( تامێسکیش دەگرێتەوە)
  3. برینداربوون و سووتانی زمان
  4. خواردنەوەی کحول،خواردنی گەرم و زیادەرەوی لە بەهارات.
  5. کەمی ڤیتامین B-12 یان مادەی ئاسن

چارەسەری ئەم حاڵەتەچییە؟

  1. گرنگیدان بە ددانەکان. شتنی ددان و بەکارهێنانی پەتی ددان.
  2. بەکارهێنانی دژە بەکتریاو دەرمانی تر بۆ چارەسەر
  3. گۆرینی شێوازی ژەمەکان و تەواوکارییەکان بۆ چارەسەری کێشەی خۆراکە ماددە.
  4. دوورکەوتنەوە لە کحول و خواردنی زۆر گەرم و بەهارات .
‎هەوکردنی زمان لەگەڵ کات یان وەرگتنی چارەسەر کۆتایی پێدێ ..
هەڵئاوسان و هەوکردنی زمان بە شێوەیەکی ئاسایی چاک دەبێتەوە دوای چەند ڕۆژێک. ئەگەر دوای 10 ڕۆژ بۆ مانگێک هێشتا نیشانەکان هەبوون. پەیوەندی بە دکتۆرەوە بکە. هەروەها پێویستە پەیوەندی بە دکتۆرەوە بکەیت ئەگەر کێشەی قووتدان، هەناسەدان، یان قسەکردنت هەیە.
وە هەڵئاوسانی سەختی زمان کە ڕێگەی هەوایی بلۆک
دەکات، فریاکەوتنی پزیشکی دەوێت.


ئامادەکردنی: ڕەنگین رحیم
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین