گروپێک بەکتریان دەبنە هۆی نەخۆشی لە زۆربەی ئاژەڵەکاندا،سەرەتای دەستنیشانکردنی ئەم نەخۆشیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1885 لەلایەن زانایەکی ئەمریکی بوو.
ئەم بەکتریایە لەناو ڕیخۆڵەی ئاژەڵەکاندا گەشە دەکات و پەرەدەستێنێت پاشان بڵاودەبێتەوە بۆ خوێن و ئێسک و جومگەکان و تەنانەت دەگاتە مێشک و دڕکە پەتکیش.دەچێتە ناو لەشی ئاژەڵەکە لەڕێگەی هۆکاری ژینگەیی کە بریتین لە
- گژوگیای پیسبوو بەم بەکتریایە
- ئاوی پیسبوو
- خواردنی ئاژەڵی توشبوو
دایک بۆ بێچووەکەی دەیگوازێتەوە پێش لەدایکبوون
ئەم نەخۆشیە دەبێتە هۆی مردن هەندێک جار بەتایبەت لەو ئاژەڵانەی تەمەنیان کەمە،زیاتر لە٢٥٠٠جۆری هەیە و هەندێکیان دەبنە هۆی ئەنفلۆنزای مەترسیدار.
نیشانەکانی ئاژەڵی توشبوو
- تا
- سکچونی خوێناوی یان هەبوونی ماددەی لینج
- ڕشانەوەی بەردەوام کە لەوانەیە خوێنی لەگەڵ بێت
- دابەزینی کێش،خواردن و خواردنەوەی کەم دەبێتەوە
- ئازاری گەدە
- دروستبونی کێمو جەراحەت بەتایبەت لە جومگەکان
چارەسەرکردنی ئەم نەخۆشییە
- جیاکردنەوەی ئەو ئاژەڵانەی کە توشبوون و بۆ ماوەی نزیکەیی (چوار هەفتە)
- پاککردنەوەی شوێن وە ڕژتنی دەرمانی پاکژکەرەوە و میکرۆب کوژ
- جیاکردنەوەی خۆراکی ئاژەڵی توشنەبوو لە ئاژەڵی توشبوو
- دەرهێنانی ئەو کێمو جەراحەتانەی کە دروستبوون
- پێدانی کۆمەڵێک دەرمان وەکو (Neomycin،Pro Vitamin_C)
- هەندێک جار لە ڕێگەی پیسایی دەکرێتە دەرەوی لەش.
ئامادەکردنی:عەبدوڕەحمان ئومێد بارام
dexterity medical organization