هیترۆکرۆمیا حاڵەتێکی دەگمەنە کە ڕەنگی گلێنەی چاوەکان جیاوازن لە یەکتر،ئەکرێ ئەم جیاوازیە لە هەردوو چاودا ڕوبدات و بەتەواوی ڕەنگیان جیا بێت لەیەک یان تەنها لەیەک گلێنەدا دوو ڕەنگی جیا هەبێت
⁃ زاراوەی هیترۆکرۆمیا لە یۆنانی کۆنەوە وەرگیراوە کە وشەی (hetero) واتە جیاواز ، وە (croma) واتە ڕەنگ (جیاوازی رەنگ )
ـ بە شێوەیەکی گشتی هیترۆکرۆمیا لە ئاژەلاندا دەبینرێ وەک ( سەگ یان پشیلە ) بەلام لە ناو مرۆڤیشدا ئەم حاڵەتە بوونی هەیە پێی دەوترێ ( هیترۆکرۆمیا ئایرایدیس )کە بە هۆی جیاوازی لە چڕی و دابەشبونی بۆیەی میلانینەوە لە چاوەکاندا دروست دەبێت ، میلانین بۆیەیەکە کە رەنگی ( چاوەکان ، قژ ، پێست ) دەبەخشێت بە مرۆڤ وە هۆکارێکیشە بۆ توشبونی مرۆڤ بە هیترۆکرۆمیا
-هۆکاری سەرەکی ئەم نەخۆشیە بۆماوەییە لە مرۆڤدا کە بەهۆی بازدانێکی نادیارەوە دروست دەبێت لە جیناتەکانی میلانین دا ، کە دەکرێ لەگەل لەدایک بوون یان بە ماوەیەکی کەم دوای لە دایکبوون ببینرێ بێ گوێدانە ئەوەی کە ئایا پێشتر ئەم حاڵەتە هەبوە لە ناو خێزانەکەدا.
-سەرەرای ئەمەش دەکرێ هیترۆکرۆمیا دروست ببێت لە هەر کاتێکی تری تەمەندا بە هۆی برینێک یاخود دەرمانێک
چەند هۆکارێک ئەبێتە هۆی دروستبوونی هیترۆکرۆمیا:
- نەشتەرگەری چاو
- نەخۆشی ئایریس ئەکترۆپیۆن
- برینی چاو
- شەکرە
- نەجۆشی ئاوی ڕەش (گلوکۆما)
- نەخۆشی پۆسنەر سچڵۆسمان
- لووی چاو
- هەڵئاوسانی چاو
-دەستنیشانکردنی هیترۆکرۆمیا لە لایەن پزیشکی پسپۆری چاوەوە دەکرێ بە ئێگزامینەیشنی چاوەکان بۆ دیاری کردنی نیشانەکان و هۆکارەکانی ، بە شێوەیەکی گشتی هیترۆکرۆمیا پێویستی بە چارەسەر نیە ئەگەر نەبوو بە هۆکاری نەخۆشی تر ، بەلام ئەگەر بوو بە نەخۆشی تر بە پێی هۆکارەکانی چارەسەر دەکرێ .
پۆلا اسماعیل
dexterity medical organization