لێکۆڵەران بەپێی توێژینەوەکان سەبارەت بە ڕەفتاری مریشک ھەوڵیان داوە لەوە تێبگەن کە ڕەفتارەکان لە زگماکەوە ئاوان یان فێرکراون !!!
- توێژینەوەکان ئەوەیان نیشان داوە کە مریشک بە شێوەیەکی زگماکی ترسیان ھەیە لە پێوەدانی مێرووەکان بەڵام ھەوڵ دەدەن کە مێشەکان بگرن.
- مریشکەکان فێرکراون کە دەنووک بدەن لە پیسایی خۆیان .
- وە فێری ئەوە دەکرێن کە دەنووکیان لار بکەنەوە بۆ ئاو خواردنەوە.
- بەڵگەکان ئەوە دەردەخەن کە جوجکەکان دەتوانن دایکیان بناسنەوە بە چەندین شێواز ،وا دەردەکەوێ کە ڕێگای "دەنگ "یەکێک بێت لەو شێوازە گرنگانە ،بۆ ئەم مەبەستەش توێژینەوەیەک ئەنجامدرا ئەویش ئەوە بوو کە لە جەوێکی تاریکدا دایکە مریشکێکیان جیاکردەوە لە جوجکەکانی و دانەیەکی تریان لە شوێنی دانا بەڵام دواتر جوجکەکان دایکیان ناسیەوە ئەوەش ئەوەی دەرخست کە جوجکەکان زگماک (سروشتی ) دەتوانن دایکیان بناسنەوە !
- مریشکەکان چەندین پێوەریان ھەیە بۆ ھەڵبژاردنی کەڵەشێرێک ، لەناو ھەموو کەڵەشێرەکان سەرنجڕاکێشترینیان و بەھێزترینیان ھەڵدەبژێرێ .
ئامادەکردنی:- باوەڕ اسود خەلەکانی
dexterity medical organization