وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

بۆچی ددانم زوو کلس و رەنگ دەگرێ؟


زۆر کەس ئەم پرسیارەی لە مێشکدایە و دەلێ بەردەوام ددانم دەشۆم و زۆر گرینگیان پێدەدەم بەڵام سەرەرای ئەوەش رەنگیان زەردە یاخود کلس دەگرن...!!
  • سەرەتا دەبێ بزانیت زەردی و تاریکی رەنگی ددان زۆر کات بۆماوەییە و لە بنەرەتەوە وایە و بە شۆردن رەنگی ناگۆرێ و تەنھا چارەسەر ئەوەیە لەیزەری سپیکردنەوەی ددانی بۆ بکەیت یاخود کیفی جوانکاری بۆ بکەیت
  • بەڵام زۆربەی حالەتەکانی گۆرانی رەنگی ددانەکان و زوو دروستبوونی کلس ھۆکاری دەرەکین و لە گرینگیپێنەدان و ئیھمالیەوە سەرچاوە دەگرن

ھۆکارەکان چین؟؟

  1. زۆر خواردنی جگەرە و چا و قاوە.
  2. شۆردنی ددان بەشێوەیەکی ھەڵە.... زۆرکەس دەلێ ددانم ھەموو رۆژێک دووجار دەیشۆم ..بەلام کە لێی دەپرسی چۆن دەیشۆی دەبینیت بە شێوەێەکی ھەڵە دەیشوات و زۆر بەپەلە پەل دەیکات و ددانەکان پاک ناکاتەوە بە تەواوی.
  3. لیکی کەسەکەش دەور دەبینێ و ھەندێ کەس لیکی خەستە و یاخود لیکی کەمە و دەمی وشکە ئەم کەسانە زیاتر ددانیان کلس دروست دەکات.

ھۆکارەکانی خەستی لیک

  1. چارەسەری شێرپەنجە بە تیشک: یەکێک لە کاریگەرییە لاوەکییەکانی چارەسەرە تیشکییەکان کە بۆ توشبوانی شێرپەنجەی سەر و مل بەکاردێن خەستبوونەوەی لیکە
  2. وشکبوونەوە: یەکێک لە نیشانەکانی وشکبوونەوە بریتییە لە خەستبوونەوەی لیک
  3. گیران و تەسکبوونەوەی بۆری لیکە ڕژێنەکان.
  4. کاریگەری لاوەکی دەرمان: ھەندێک جۆر دەرمان ھەیە دوای بەکارھێنانیان ئەبنە ھۆی خەستبوونەوەی لیک.
  5. تێکچوون و گرفتی لیکە ڕژێنەکان بەھۆی وەرەم یاخود لەکاتی نەشتەرگەری.

چارەسەریی خەستی لیک

  1. ڕۆژانە خواردنەوەی 10 کوپ ئاو
  2. کەمتر خواردنی خۆراکە چڕەکان وەکو چەرەسات و خواردنی خۆراکە شێدارەکان
  3. وازھێنان یان کەمکردنەوەی جگەرەکێشان
ھەندێک جار گرفتی خەستی لیک بەو ڕێنماییەنەش چارەسەر نابێ بۆیە پزیشک دوای دەستنیشان کردنی ھۆکارەکە چارەسەری ترت بۆ دادەنێ وەکو
  • چارەسەر کردنی گیرانی بۆری لیکەڕژێن بە نەشتەرگەری بۆ لابردنی بەرد یان گرێ لە بۆری لیکە ڕژێنەکە
  • بەکارھێنانی چەن جۆرێک دەرمان وەکو(پایلۆکارپین یاخود سەڵاجین،سێڤیمێڵین) بۆ شلکردنەوە یاخود ڕوونکردنەوەی لیک.
  • گۆڕینی ئەو دەرمانەی کە بوەتە ھۆی خەستبوونەوەی لیک بۆ جۆرێکی تر لەلایەن پزیشکەوە.



د.تروسکە عبداللە
dexterity medical organization

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین