وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

چۆن ئاگاداری ئافرەتی دووگیان بین؟

گرنگی پێدانی دایکی دوگیان بە تەندروستی خۆی و منداڵەکەی،،،
سەرەتا پێش هەمو شتێک کۆمەڵێک ئامۆژگاری زێرینی خۆراکی و جەستەیی و دەروونی بە دایکی دوگیان دەدەین بۆ پاراستنی تەندروستی لەکاتی دوگیانیدا و هەروەها تەندروستی کۆرپەکەی

لایەنی خۆراک:

سەرنج بکەلەسەر فۆلیک ئەسید: سەلمێنراوە کە فۆلیک ئەسید سودی هەیە لە کەمکردنەوەی مەترسی کەموکوڕی لە دایک بوون لە کۆرپەلە و هاندانی گەشەی ئاسایی خانەکان. فۆلیک ئەسید لە خواردنەکانی وەک نیسك، باقلەی سوور، سپێناخ ومیوە مزرەکان دەدۆزرێتەوە.
ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ئاسن زیادی بکە :ڕێژەی خوێن لەشی ئافرەتێکی دووگیان لە ماوەی دووگیانیدا 40٪ زیادی دەکات و پێویستی خۆی بە ئاسن زیاد دەکات.لەگەڵ ئەوەشدا زۆرێک لەژنان ئاسنی پێویستیان نییە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەم خوێنی کە هۆکارە بۆ لەدایکبوونی پێشوەختە و لەدایکبوونی منداڵێکە بە کێشێکی کەمتر لەئاسایی و هەروەها ماندوبوونی بەردەوامی دایک. دڵنیابە کە خواردنی دەوڵەمەند بە ئاسن بخۆیت، وەک هێلکە، گۆشت، سپێناخ و نیسک.
پێویست ناکات واز لە خواردنەوەی قاوە و چای بهێنیت:ئاساییە قاوە و چای بخۆیتەوە، بەڵام بەبێ زیادەڕۆیی. هیچ کێشەیەک نییە لەگەڵ فنجانێک قاوە یان خواردنەوەی گازی هەر 8 کاتژمێرێک. زیادەڕەوی کردن لە قاوە و چای دەبێتە هۆی زیادبونی ڕێژەی نائاسایی لێدانی دڵی کۆرپەلە،
بەڵام خواردنەوەی پەرداخێک شەربەت لە ڕۆژێکدا زۆر باشترە !.

توخمی کالسیۆم:

لەشی منداڵەکە پێویستی بە کالسیۆمە بۆ گەشەی ئێسکەکانی، کالسیۆم لە جەستەی دایکەوە وەردەگرێت. ئەگەر ئەم توخمە لە جەستەی دایکدا کەم بێت، ئەوا کۆرپەلە دەست دەکات بە هەڵمژینی کالسیۆم لە ئێسکەکانی دایک. کەواتە ژنانی دووگیان دەبێت ڕۆژانە 1000 میلیگرام کلسیۆم بخۆنەوە
ئاوێکی زۆر بخۆەوە بۆ ڕێگەگرتن لە قەبزی و هەڵئاوسانی توند.
بۆیە ژنێکی دووگیان ڕاستەوخۆ بەرپرسیارە لە تەندروستی و تەندروستی کۆرپەلەی، ئەوەی دەیبات کاریگەری لەسەر پێکهاتەی دەبێت ، و لە داهاتوودا شێوازی ژیانیشی لە ڕووی جەستەیی و دەروونییەوە کاریگەری دەبێت.

لایەنی جەستەیی:

ئاساییە بەهۆی گۆڕانی هۆرمۆنەوە (ئەڵقەکانی کاتی خەوت هەبێت،)بەڵام باشتر وایه لە مانگەکانی یەکەمدا ئافرەتی دووگیان زوو بخەوێت چونکە نەخەوتن دڵەڕاوکێ و فشاری دەروونی زیاد دەکات،و خەوتن لە شەودا باشە بۆ گەشەی ئاسایی کۆرپەلە.هەروەها لە ماوەی ڕۆژدا، باشتر وایە کاتژمێرێک خەوت هەبێت و پشوو بدەیت.
ئەگەر دەتەوێت زیاتر بخەویت، دەبێت تاقیکردنەوەی شەکری خوێنت هەبێت.
  • شیوەی خەوتنی دروست بۆ ئافرەتی دووگیان:خەوتن لە پشتەوە لەکاتی دووگیانیدا لەوانەیە زیان بە پشتت بگەیەنێت، چونکە کێشی زیادکراو لەکاتی پێشکەوتنی دووگیانیدا ڕاستەوخۆ لە سەرووی سەر بڕبڕەکەدایە، .لەبیرت بێت کە باشتر وایە كە لە لای ڕاستدا بخەویت، چونکە ئەمەش ئۆکسجینێکی زۆر باش بۆ کۆرپەلە مسۆگەر دەکات .
  • خۆلادان لە هەڵگرتن یان لابردنی شتەقورسەکان.
  • نابێت وەرزشە توندەکان ئەنجام بدرێت و ئەوانەی کە ڕێگەیان پێ نادرێت بۆ ئافرەتی دووگیان.
  • دەتوانیت ڕۆژانە بۆ ماوەی 30 خولەک پیاسە بکات. ئەمە بۆ تۆ زۆر گونجاو و پێویست دەبێت و یارمەتیت دەدات لە کاتی منداڵبووندا ماسولکەکانت بەهێز بکەیت.
گرنگدان بە پشکنینی پزیشکی:هەمیشە پێشنیار دەکرێت کە ژنان چاودێری پشکنینی پزیشکی بکەن، بەتایبەتی وێنەگرتنی سۆنار، بۆ ئەوەی پشکنینی کۆرپەلە بکەن، ئەمەش تەنیا مانگێک جارێک ئەنجام دەدرێت و پێشنیار ناکرێت لە مانگێکدا زیاتر لە یەک جار سۆنار بدۆزرێتەوە،چونکە ئەمە دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە کۆرپەلە.هەروەها گرنگی بە تاقیکردنەوەکانی خوێن بدە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە لە ڕێژەی شەکر لە خوێنتدا.

لایەنی دەروونی :

باری دەروونی ئافرەتی دووگیان زۆر گۆڕانی بەسەردێت لە هەستی خۆشی دووگیانییەوە بۆ هەست بە ماندوبوون و ترس وگۆڕانی جەستەیی و دڵەڕاوکێ هەموو ئەمانە دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕانی هۆرمۆن لەکاتی دووگیانیدا،دڵەڕاوکێی زۆر دەبێتە هۆی زیادبوونی مەترسی لەباربردنی بە مقداری دوو هێندە .
و ئەم ئامۆژگاریانە بۆ تەندروستی دەروونی باشتر:
  • بیرهێنانەوەی جوانی منداڵەکەی دوای ئەو هەموو ئازارەی کە دەیباتەوە .
  • بەردەوام سەردانی دکتۆر دەکات بۆ لابردنی دڵەڕاوکێ.
  • خۆت تێبگەیت و سروشتی کاتی خۆت قبوڵ بکە و ئەم نیشانە بێزارکەرانەی دووگیانی، هەوڵ بدە لەگەڵ ئەو بیرۆکەیە کە کاتییە بژیت و داوا لە دەوروبەریش بکە یارمەتیت بدات.
  • بڕۆ بۆ دەرەوە و سەیران و چێژ وەرگرە لە ژیانت لەم ماوەیەدا ، چونکە لەوانەیە ئەوهەلە دووبارە نەبێتەوە.
  • چێژ وەربگرە لەوەی کە بچی پێویستیەکانی منداڵی داهاتووت بکڕێت.
ئەوەی پێویستە لەسەر کۆمەڵگە کە ئاگاداری بن سەبارەت بە ئافرەتی دوگیان؛
لەم قۆناغەدا ئافرەتی دووگیان پێویستی بەپشتیوانی مەعنەوی هەیە لەلایەن هاوسەرەکەی و خیزانەکەی، ئەمە بە تێگەیشتنی هەستە دەروونییە نا ڕوونکراوەکانی، بۆ ئەوەی دووگیانی قبوڵ بکات و لەگەڵ ئەو گۆڕانکارییە دەروونی و جەستەییانەدا بگونجێت کە پێیدا تێپەڕدەبێت.
  • یارمەتیدانی ئافرەتی دوگیان بە ئەنجامدانی کارە قورسەکانی لەماڵ .
  • ئەو ڕاستگۆیە دەربارەی هەموو ئەو شتانەی کە هەستی پێ دەکات، بۆیە ناکرێت گاڵتە بەم هەستانە بکرێت.
  • شوێنی بۆ دروست بکرێت و ڕێگە بدرێ کە دانیشێت و یارمەتی بدرێ .
  • سەنتەرەکانی چاودێری تەندروستی پێویستە هەموو ئەو ڤیتامین و پێداویستییە خۆراکیانەی کە پێویستیانە دابین بکەن و لە دووگیانییاندا بەدواداچوونیان لەگەڵ بکەن.

ئامادەکردنی و وەڕگێرانی: فرح احمد
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین