وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

ئازارشکێنەکانی چێشتخانەکەتان - سروشتیەکان


چێشت خانەی زۆربەی ماڵەکان وەکو دەرمامخانەیەکی نهێنین،پێویستە بزانیت چۆن مامەڵە لەگەڵ خواردنەکانیدا دەکەیت تاکو تەندروستیەکی باشت پێببەخشێت خۆمان دەزانین خواردن گەر وەک دەرمان بەکاربێ مەبەست لێی تێربوون و زۆر خۆری نەبێ سودی زۆرمان پێدەگەیەنێ دەتوانیت بۆ زۆر مەبەست بەکاریان بێنین لێرەدا باسی {12} خواردن و خواردنەوە دەکەین کە دەکرێ وەکو ئازارشکێن بەکاربهێنرێت
1-بادەم(باوێو):- 10-20 دەنکە بادەم بخۆ هاوتای دوو حەبی ئەسپرینە.جاری داهاتوو کە {سەرئێشەت} گرت بادەم بخۆ.
2-زەنجەفیل:-ماددەی (ئیندۆرفین) لەلەش دا زیاددەکات کە دژە هەوکردنەو ئازارشکێنێکی سروشتیە بۆیە بەکارهێنانی دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی {ئازاری جومگەو ماسولکەکان}گرژی و ئازاری ماسولکە نایەڵێت.
3-سیر:-دژە هەوکردن و دژە ئۆکسانەو دژە بەکتریاشی تێدایە بۆ {چارەسەری هەوکردنی جومگەکان} بەکاردێ.
4-مێخەک:-زیاتر لەکاتی {ئازاری ددان و هەوکردنی پوک }بەکاردێ ئەتوانی بیجویت لەدەمدا بۆ ماوەیەک هەتا ئازارەکەت کەمدەکاتەوە.
5-بیبەری سوری تون:- یەکێکە لەهەرە ئازارشکێنە باشەکان ماددەی (کابسەسینی) تێدایە وەکو بەنجی مەوزوعی بەکاردێت {ئازاری دەمار سڕدەکات و هەست کردن بەئازار کەمدەکاتەوە}
6-نەعنا:-ئازارشکێنی سروشتی تێدایە کەماددەی [مێنتۆڵە]بۆ ئازاری {گرژبوون و تەهەیوجی کۆڵۆن و هەوکردنی قورگ بەکاردێت}.
7-سرکەی سپی:لەکاتی {پێوەدانی هەنگ یاخود مشەخۆرێک} دەخرێتە سەر شوێنی پێوەدانەکەو ئازار کەم دەکاتەوە لەگەڵ ئاوسان چونکە دژە هەوکردن و ئازارە.
8-ئاو:-بۆ {نەهێشتنی وشکبوونی خانەکانی لەش} بەکاردێ بەدانانی قاچ لەناو ئاوێکی شلەتێندا ئازارو ماندوبون نامێنێت هەروەها لەئەژنۆو شانیشدا.
9-چای سەوز:-یەکێکە لەباشترین خواردنەوەکان ئازاری {جەستە کەمدەکاتەوە دژە ئۆکسان و هەوکردنە} چەوری کەمەر دەتوێنێتەوە شەکری لەگەڵ بەکارمەهێنە بۆئەوەی سودەکانی کەمنەکاتەوە.
10-شەوەفان:-لەئازاری ئەو نەخۆشیانەی تایبەتە بە ئافرەتان کاریگەری هەیە
زیاتر لەکاتی ئازاری {رەحم و سووڕی مانگانە }بەکاردێت.
11-زەردەچەوە:-ئازارشکێنی سروشتی تێدایە کەبەشێوەی ماددەی (کورکمین).بەکاردێت بۆ ئەوانەی ئازاری {بەردەوامی جومگە یان هەیە یاخود لەکاتی پێکان ئازاریان بۆ دروست دەبێت}.
12-دارچین:-وەکو {ئازارشکێن بەکاردێت بەتایبەت لەوانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە}.لەزستانان دا بۆگەرمبوونی لەش و لەوکەسانەی سوڕی خوێنیان چالاک نییە بەکاردێت.


رێزدار ڕەسول عبدالله مام ڕەسول
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین