وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

بەردی گورچیلە

بەردی گورچیلە بریتییە لە نیشتووی رەق و بچووكی كانزایی و خوێی ترشی لە بەشی ناوەوەی گوڕچیلەكان. لە کاتی ئاساییدا ئەو ماددانەی كە دەبنە هۆکاری دروست كردنی بەردی گوڕچیلە، روون دەبن لە میزدا. بەڵام كاتێك میز چڕ دەبێتەوە، لەو کاتەدا كانزاكان دەبن بە كریستاڵ و بەیەكەوە دەنوسێن و رەق دەبن. ئەمەش دەبێتە هۆکاری دروست بوونی بەردی گوڕچیلەیە. زۆربەی بەردە گوڕچیلەیەكان پێكهاتوون لە كالیسیۆم.
هاتنەخوارەوەی بەردی گوڕچیلە زۆر بەئازارە، ژانەكە بەزۆری لە تەنیشتەكانی پشت دەست پێدەكات، هەروەها ژانەكە دەداتە بەشی خوارەوەی سك و ناوچەی بنی سك.
زۆر گرنگە بزاندرێت چ جۆرە بەردێكی گوڕچیلە هەیە و بە چ هۆکارێک دروست بووە. هەندێك لە هۆكارەکانی دروست بوونی بەردی گوڕچیلە دەتواندرێت چارەسەر بكرێت بۆ قەدەغەكردنی دروست بوونی بەردی نوێ.

نیشانەكانی:

تاوەکو بەردی گوڕچیلە نەجووڵێت و نەچێتە خوارەوە ئەوە هەست بە ‌بوونی ناكرێت. كاتێك دەجووڵێت لەوانەیە یەکێک یا چەندەها لەم نیشانانەی خوارەوە رووبدەن؛
  • ئازار لە تەنیشتەكانی پشت "كەلەكە" و خوار پەراسووەكان.
  • گۆڕان لە توندی ژانەكە، لەوانەیە بۆ ٢٠ خولەك تاكو ٦٠ خولەك بخایەنێت.
  • ژانەكە لە پشتەوە دەداتەوە بەشی خوارەوەی سك و بنی سك.
  • بوونی خوێن لەناو میز یا لێڵ بوونی میز.
  • ئازار لە كاتی میزكردن.
  • هێڵنج و رشانەوە.
  • تا و لەرز هەندێك جار.

هۆكاری دروست بوونی بەردی گورچیلە:

گورچیلەكان دوو ئەندامی شێوە دەنكە فاسۆلیایین، هەریەكەیان بەقەد مستێك هەن، دەكەونە بەشی دواوەی سك، لەهەر لایەكی بڕبڕەی پشت. فرمانی سەرەكی گوڕچیلەكان بریتییە لە فڕێدانی شلەی زیاد و پاشماوەی ناو خوێن. بەردی گوڕچیلە دروست دەبێت كاتێك پێكهاتەكانی ناو میز (شلە و چەندەها جۆر لە كانزا و ترشەكان) لە ئاستی ئاسایی خۆیان لادەدەن. كاتێك ئەمە روودەدات دەبێتە هۆی ئەوەی میز جۆرەها ماددەی كریستاڵ دروستكەر (وەك كالیسیۆم و ترشی یوریكی) لە خۆ بگرێت بەشێوەیەكی ئاوا زۆر كە شلەی میز ناتوانێت روونیان بكات.
ئەو كێشانەی كە كار لە فرمانی گورچیلەكەكان دەكەن لە مژین و فڕێدانی كالیسیۆم و ماددەكانی تر، ئەوا بارێكی تایبەت دروست دەكەن بۆ ئەوەی بەردی گورچیلە دروست ببێت. هۆكاری ئەمەش لەوانەیە بۆماوە بێت، یا هۆکاری تر وەک كێشەی ریخۆڵە، یا لەوانەیە خۆراكی بێت، جاری واش هەیە دەرمان دەبێتە هۆی دروستبوونی بەردی گورچیلە.

ھۆكارە مەترسیدارەکان بۆ دروست بوونی بەردی گوڕچیلە

  • كەم خواردنەوەی ئاو؛ ئەگەر بەشێوەیەكی پێویست ئاو نەخورێتەوە ئەوا میز چڕدەبێتەوە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە مەترسی دروست بوونی بەردی گورچیلە زیاد بکات.
  • بۆماوە و مێژووی خێزانی؛ ئەگەر یەكێك لە ئەندامانی خێزانەكەت بەردی گورچیلەیان ھەیە ئەوا تۆش لە مەترسیدایت. ھەروەھا ئەگەر تۆ بەردێكت ھەیە ئەوا ئەگەر دروست بوونی بەردی تریشت ھەیە.
  • تەمەن و رەگەز؛ زۆربەی ئەو كەسانەی کە تووشی بەردی گورچیلە دەبن لە تەمەنی ٢٠ بۆ ٧٠ ساڵیدان. رەگەزی نێر زیاتر لەبارن بۆ تووشبوون.
  • خۆراك؛ ئەو خۆراكانەی رێژەیان بەرزە لە پرۆتین و سۆدیۆم، ھەروەھا رێژەیان كەمە لە كالیسیۆم، مەترسی دروست بوونی بەردی گورچیلە زیاد دەكەن.
  • كەم جووڵانەوە؛ ئەگەر زۆر دابنیشیت و زۆر بە کەمی دەجووڵەیت، ئەوا لە مەترسیدایت.
  • قەڵەوی.
  • بەرزی پاڵەپەستۆی خوێن.
  • كێشەی كۆئەندامی ھەرس.
و لە کۆتاییدا هیوای تەندروستێکی باش و لەش ساخی بۆ هەمووتان دەخوازم.

ئامادەکردنی:محمد خالد حيدر
dexterity medical organization

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین