وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

تامێسک - (Herpes)

تامێسک حاڵەتێکی باوە و لە زۆر کەسدا دەردەکەوێت کە بریتییە لە برینێک “وەرەمێکی بچووک” لەنزیک لێو یاخود کۆئەندامی زاوزێ دروست دەبێت ،هەندێ جاریش لەناو دەم و لووتدا دروست دەبێت.
  • مانەوەی تامێســـک 7 ڕۆژ بۆ مانگێک دەخایەنێت.
  • هۆکاری دروستبوونی بەهۆی ڤایرۆسێکەوەیە کەپێی دەگوترێت(Herpes simplex virus).
  • ئەم برینە لەو کەسانەدا دەردەکەوێت کە لە تەمەنی منداڵیدا تووشی ڤایرۆسەکە بوون و هەڵگری ڤایرۆسەکە بوون.
  • ئەم نەخۆشیە پێستیە لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی تر لەڕێگەی بەرکەوتنەوە دەگوازرێتەوە.
  • هەندێ هۆکار هەن بۆ چالاکبوون و سەرهەڵدانەوەی ڤایرۆسەکە لەوانە: ترس،سترێس و پەستانی دەروونی، تا، تیشکی سەروو وەنەوشەیی، سووڕی مانگانە لە خانماندا، ھەوکردنی بەشی سەرەوەی کۆئەندامی ھەناسە.

چارەسەر:

لەکاتی توشبووندا هیچ چارەسەرێکی نیە، بەڵام لەبەرئەوەی
لە هەندێ کەسدا ڤایرۆسەکە زۆر چالاکەو زووسەرهەڵئەیاتەوە و مانەوەی زۆر ئەخایەنێت ئەمەش بەهۆی لاوازی کۆئەندامی بەرگریە بۆ چارەسەر دەرمانی تایبەتی دژە ڤایرۆس ھەیە کە بەشێوەی کرێم و مەرهەم یان حەب دەدرێت بە نەخۆش، ئەم دەرمانانە نابنە هۆی نەمانی ڤایرۆسەکە تەنها یارمەتیدەرن بۆ زوو چاکبوونەوەی ڤایرۆسەکەو کەمکردنەوەی ماوەی خایاندن و ئازار و نارەحەتی.

لە باوترین دەرمانە دژە ڤایرۆسەکانیش ئەمانەن:

Antiviral medications:
• Aciclovir
• Valaciclovir
• Famciclovir

هەر کە زانیت توشی تامێسک دەبیت هەوڵبە پێش ئەوەی ببێت بە برین ئەم دەرمانانە بەکاربهێنە یاخود مەرهەمی تایبەت لە جێگەی خورانی پێستت بدە.
هەر تەندروســـت بن




لەرین حســـێن
dexterity medical organization

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین