وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

بەردی زراو چییە؟ نیشانەو چارەسەرەکانی چین؟

زراو ئەندامێكی تورەکەیی بچووكی ڕەنگ سەوزە دەكەوێتە لای راستی بەشی سەرەوەی سک ژێر جگەر، بەرپرسە لە دەردانی بەشێك لە هۆرمۆنەكانی هەرس و شلەی زەرداو كە دەیرژێنێتە دوازدەگرێ و یارمەتی هەرسكردن دەدات بەتایبەتی چەوری، هەندێكجار تورەکەی زراو تووشی کۆمەڵێ کێشەی تەندرووستی دێت، کە باوترینیان بەردی زراوە. زەرداو لەکۆمەڵێک ماددە پێکدێت کە هاوسەنگی لەنێوانیاندا هەیە ئەو ماددانە لە ئاوێتەیەکی ھاوسەنگی نێوان ئاو و کۆڵسترۆڵ و ترشی زەرداو فۆسفۆلید و بۆیەی زەرداو و سۆدیۆم و پۆتاسیۆم و چەند کانزایەکی تر پێک ھاتووە. هەرکاتێک ئەو هاوسەنگییە تێکچوو ئەوا رەنگە بەردی زراو درووست ببێت.

جۆرەکانی بەردی زراو:

سێ جۆر بەردی زراومان هەیە
  1. بەردی کۆلیسترۆڵ: پێکدێت لەکۆلیسترۆڵ بەرێژەیەکی بەرز و باوترین جۆری بەردی زراوە.
  2. بەردی بۆیە: بەشێوەیەکی گشتی لەبۆیەی بایڵ پێکدێت.
  3. بەردێ تێکەڵ: تێکەڵەیەکە لە کۆلیسترۆڵ و بۆیە.

ئەوانەی زیاتر ترسی درووستبوونی بەردی زراوییان هەیە:

  1. كەسە نزیكەكانی تۆ لەخێزانەكەت بەردی زراویان هەبوە.
  2. قەڵەوی یان بەخێرایی دابەزاندنی كێش.
  3. ڕێژەیەكی زۆر لەچەوری خوێن یان كۆلیسترۆل.
  4. ژنانی دووگیان لەماوەی دووگیانی و دوای دووگیانی.
  5. ئەو نەخۆشانەی شیبونەوەی خوێنیان هەیە( وەک تالاسیمیا و سیکڵ سێڵ).
  6. رەگەزی مێیینە زیاتر تووش دەبن.
  7. لەو کەسانە زۆرترە کە تەمەنیان سەروو چل ساڵە.
  8. ئەو کەسانەی نەشتەرگەری بچوککردنەوەی گەدە دەکەن

نیشانەکانی بەردی زراو:

بەشێوەیەکی گشتی بەردی زراو ھیچ نیشانەیەک لە لەشی مرۆڤدا دروست ناکات، لە کاتی پشکنین بە تایبەت لە کاتی بەکارھێنانی سۆنەردا بەردی زراو لە کیسی زراوی نەخۆشەکەدا دەدۆزرێتەوە. بەڵام دەکرێت ئەو بەردی کاریگەری لاوەکی درووست بکات.

کارگەری لاوەکی بەردی زراو:

  1. خلیسکانی بەردەکە و گرتنی بۆری کیسی زراو: هەندێجار بەردەکە دەخزێت و بۆری کیسی زراو دەگرێت و رێگری خاڵیکردنی شلەی زەرداو دەکات، دەبێتە ھۆی ھەڵئاوسانی کیسی زراو و دروستبوونی ئازار لە بەشی سەرەوەی لای راست و ناوەڕاستی سکی نەخۆشەکە.ھەندێک جار ئازارەکان لە ناو شان یان سەرشانی راستی نەخۆشەکەداھەستی پێدەکرێت، ئەو ئازارە بۆ ماوەی چەند دەقیقەیەک یان چەند سەعاتیک دەمێنتێتەوە، زۆربەی کات (%90) بەردەکە بۆری کیسی زراو بەردەدات و دەگەرێتەوە ناو کیسی زراو و دەرگا لەسەر شلەی زەرداوەکە دەکرێتەوە کیسی زراو بەتاڵ دەبێتەوە .
  2. ئەگەر هاتوو بەردە خزاوەکە نەگەڕایەوە ناو تورکەی زراو یاخود هەویکرد، ئەوا دەبێتە هۆی هەوکردنی زراو و کیسەکەی و لەو بارەدا ئازاری زۆر و تا درووست دەکات،رێژەی خرۆکە سپییەکانی ناو خوینی بەرز ده‌بێته‌وه‌.
  3. ئەگەر هاتوو هەوکردنی تورکەی زراو چارەسەر نەکرێت ، ئەوا شلەی ناو تورەکەی زراوەکە زیاتر هەودەکات و رەق دەبێت و دەبێت بە(دوومەڵ). ئازارێکی زۆر، لەرز و تا و بێتاقەتی و نارەحەتییەکی زۆر درووست دەکات.
  4. هەوکردنی پەنکریاس:لەکاتی خزانی بەردەکە هەندێكجار زۆر دەڕواتە خوارەوە و رێڕەوی هاوبەشی زراو و جگەر و پەنکریاس دەگرێت و دەبێت هۆی زەردوویی و هەوکردنی پەنکریاس.
  5. کونبونی زراو و درووستکردنی ڕێرەو لەگەڵ ریخۆڵە: لەو کاتەدا بەردەکە دەچێتە ناو ریخۆڵە و گیران و تەمبەڵبوونی ریخۆڵە روودەدات.

پشکنینەکانی بەردی زراو :

  1. پشکنینی کلینیکی و مێژووی نەخۆشیی.
  2. سۆنار.
  3. ‏x- ray
  4. پشکنینەکانی خوێن و گەڕان بۆ بوونی هەوکردن، دەرکەوتنی نیشانەکانی زەردووی.
  5. هەندێجار پشکنینی زیاتر پێویستە وەک : سیتی سکان، ERCP, MRCP EUS .....

چارەسەری بەردی زراو :

نەشتەرگەری لابردنی زراو بەباشترین ڕێگاچارە دادەنرێت، بەڵام کاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە بەپێی رێنمایی پزیشک و دەرکەوتنی نیشانە و دەگۆڕێت،هەندێكجار نەشتەرگەری یەکسەر و هەندێكجار نەشتەرگەری ئارەزوومەندانە ئەنجام دەدرێت،
  • بەگشتی دوو جۆر نەشتەرگەری هەیە:
  1. نەشتەرگەری کراوە: لەڕێگای سکەوە.
  2. نەشتەرگەری بە هەناوبین( نازوور): کە سێ چوار کون لە سکی نەخۆشەکە دەکرێت و سکی پر ھەوا دەکرێت، زراوەکە دەهێنرێتە دەرەوە. لەجیهاندا ئێستا بەرێگایەکی سەلامەت و خێرا هەژماردەکرێت و باوترینیانە.
بە هیوای سوود



ئامادەکردنی :ئاڤار ئاوات
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین