تەختی کەوانەی پێ نەخۆشییەکە کە تێیدا کەوانەی ڕووی ناوەوەی پێ نزمە یان تەختە. دەکرێت لە هەردوو پێیەکان یان لە یەک دانەیان دەربکەوێت.
هۆکار:
بە زۆری، هۆکاری نەخۆشی تەختی کەوانەی پێ بۆماوەییە یان هەندێکجار بە هۆی چەند نەخۆشیەکی ترەوەیە وەکو ڕۆماتیزم و شەکرە و قەڵەوی.
نیشانەکانی:
نیشانەکانی لە تەمەنی هەرزەکاریەوە دەستپێدەکات، وەکو:
1. ئازاری بەشی دەرەوە و دواوەی پێ.
2. دەرنەکەوتنی کەوانەی پێ لە کاتی وەستان و ڕۆشتن.
3. ماندووبوون.
4. ئازار لە کاتی ڕاکردن، بازدان، وەستان بۆ ماوەیەکی زۆر.
5. ئازاری پێیەکان لە کاتی زیادبوونی لەناکاوی کێشی لەش.
6. وەرچەرخاوی پێڵاوەکان بۆ ناوەوە (ئەگەر لە دواوە سەیربکرێت).
چارەسەر:
1. بەشێوەیەکی گشتی لە پێکردنی پێڵاوی نەرم و گەورە.
2. دانانی کیفی پێڵاو, کە کەوانەی پێ بەرز بکاتەوە و جێگیری بکات.
3. بەکارهێنانی گەچ (کاست) بۆ چەند هەفتەیەک.
4. نەشتەرگەری (دەگمەنە و پزیشکی پسپۆڕ بڕیاڕ دەدات).
5. ڕاهێنانی وەرزشی تایبەت و شێلان بۆ کەمکردنەوەی ئازار.
*تەختی کەوانەی پێ لە مناڵی خوار تەمەن ٦ ساڵان ئاساییە.
تەندروست بن.
هەستی صلاح علي
dexterity medical organization