وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

ماسی


ماسی یەکێکە لەو خۆراکە سەرەکیانەی کە ئێستا لەهەموو جیهاندا دەخورێت و پشتی پێ دەبەسترێت وەک سەرچاوەی خۆراک هەروەها ماسی لە بەندەرەکاندا مەترسی ژەهراوی بوون یان پەیداکردنی مشەخۆرەکانی لێ دەکرێ بۆیە هەمیشە دەبێت بە تایبەتی ئەو ماسیانە بکڕین کەتازەیە

سوودەکانی ماسی

ماسی سەرچاوەیەکی گرنگە بۆخۆراکە ماددەکان وەک ئۆمێگا سێ (omega 3)،ترشەچەوریەکان،پڕۆتین،
ڤیتامین B، ئایۆدین،کلسیۆم وەهەروەها ماسی و ڕۆنی ماسی سودێکی زۆریان هەیە بۆنەخۆشیەکانی دڵ وسوڕی خوێن بەجۆرێک کەکۆلستڕۆڵی سودبەخش بەرزدەکاتەوەو فشاری خوێن دادەبەزێنێت

جۆرەکانی ماسی

کارب
کارب یەکێکە لەو ماسیانەی کەداواکاریەکی زۆر لەسەرە کە لە ئاوی شیریندا بەخێو دەکرێت و واناسراوە کەگۆشت و ئێسکی زۆرە وە بڕێکی کەم لە کالسیۆمی تێدایە بە بەراورد بە ماسیەکانی تر
تونە
تونە گۆشتی ناسکە و چەوری کەمە ڕەنگی گۆشتەکەی قاوەیی کاڵ یان سور -پەمەیی هەیە وەگرنگترین جۆری تونە کە بازرگانی پێوە دەکرێت بریتیە لە ئەلباکۆر کە لەمانگی ئایار و تشرینی دووەم بەردەستە
وە یلۆفین کە گۆشتەکەی تۆخترە لە ئەلباکۆر لەمانگی حوزەیران بەردەست دەبێت
سالمون
بەهەمەجۆری خۆراکە ماددەکانی وەک ئۆمێگا سێ وترشەچەوریەکان بەناوبانگە سالمون چەند جۆرێکی هەیە هەندێکیان لەئاوی شیرین بەخێو دەکرێن هەندێکی تریان لەئاوی سوێردا بەخێودەکرێن ئەوجۆرەی وڵاتی خۆمان لەئاوی سارد وشیرین و سازگاردا بەخێودەکرێت ئەوسالمونانەی کە لەکێڵگەدا بەخێو دەکرێن چەوریان زیاترە لەکاتێکدا ئەو سالمونانەی کە بە سروشتی گەورەدەبن گۆشتیان قایمترو خۆشترە
ماسییەکان بوونەوەرێکی ناسکن و کوالێتی ئەوان لە ماوەی چەند خولەکێکدا بەرەو خراپبوون دەڕوات لە ئاوەکە کەواتە پێویستە بزانیت چۆن ماسی تازە بکڕن

نیشانەکانی ماسی تازە

پێویستە چاوەکانی ماسیەکە ڕوون بێت. ئەگەر چاوەکان هەوری بن، ڕەنگە ماسیەکە زیاتر لە پێنج ڕۆژ پێش ئێستا
سەربڕابێت و هەڵگیرا بێت کەوانە ڕیشەدارەکانی ناوەوەی ماسیەکە دەبێت شێدار و سووری گەش بێت. ئەگەر زەرفەکان پەمەیی یان خۆڵەمێشیی قاوەیی بن، ماسیەکە یان بە هەڵە دەرهێنراوە یان کۆنە پێستەکە دەبێت بریقەدار و شێدار بێت هەروەها پولەکەکانی ماسیش نابێت وونبن دەبێت بە توندی بە پێستەوە ببەسترێت.
نابێت بۆنی ناخۆش بێت ماسی تازە بۆنی خراپ ناکات. بە گشتی، دەبێت بۆنی تەڕ و تازەی دەریاو ڕووباری لێبێت ئەگەر بۆنی نائاسایی هەبێت ئەوا ماسیەکە لەوانەیە کۆن بێت و نابێت بکڕێت گۆشتی ماسیەکە پێویستە پتەو و ئیلاستیک بێت بۆ هەڵگەڕانەوە کاتێک دەستی لێدەدرێت.




نوسینی:محمد شاهۆ
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین