وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

زانیاری لەسەر باڵندەی کۆکتێل

باڵندەی کۆکتێل بەشێکە لە خێزانی کۆکاتۆ، نیشتمانی ئوسترالیایە گشتی قەبارەیان مامناوەندە و چەند ڕەنگێکیان هەیە و تەمەنیان لە (15 بۆ 25)ـە بەزۆری لە 25 ساڵ تێپەڕناکات. ئەم باڵندەیە بە خۆخۆشەویستکردن و کۆمەڵایەتیبوون و بەژمارەیەکی باڵندەماڵیەکان لە ئەمریکا دادەنراوە.
وە ناتوانێت بەڕوونی فێری قسەکردن ببێت بەڵکو ئەو وشانەی دەریان دەبڕێت بە ئاوازەوە دەبێت و دەتوانێت بە فیکە لێدان چەندین ئاواز و مۆسیقا دەربکاتەوە، زۆر حەزبە هاورێیەتی مرۆڤ دەکات کە دڵی خۆش دەبێت کاردانەوە نیشان دەدات یان ئەو کەسەی خۆشی دەوێت دەیبینێت بەجۆرە دەنگ و خوێندنێک پێشوازی لێدەکات.
زۆر جۆری جیاوازیان هەیە بۆیە نرخیان پشت بە (تەمەن،کوالێتی،جۆر،ڕەنگ)و ئەو شوێنە دەبەستێت کە لێیدەکڕیت،کە نرخەکان لە (25$-250$)یان زیاترە,بۆ نموونە ڕەنگ خۆڵەمێشی دەتوانرێت لە(60-80)$بفڕۆشرێ
وە ڕەنگ دارچینی بە(75-95)$ بفرۆشرێ،ڕەنگی سپی گرانترین ڕەنگە نزیکی(150$)یان زیاترە.
لە تەمەنی (1 ڕۆژی تا نزیکەی 3 مانگی)خواردنی سەرەکی کۆکتێل سریلاکە لەو تەمەنەدا سریلاک هەم خواردنە هەم ئاویشە بۆ باڵندەکە، سریلاکی تایبەت بە خۆیان هەیەکە دەبێت رۆژانە 6 بۆ 7 جار پێیبدرێت,وە پێویستە لە دوای ئەو تەمەنەوە خۆراکی جۆراو جۆری بدرێتێ.وەک

جۆری خواردنەکانی:

هەرزن ،گەنمە شامی،گوڵە بەڕۆژەو, و هێلکەی کوڵاو،سێو ،خەیار ، کێزەر, کەرەوز ،پرتەقاڵ
شێوازی بە خێوکردن:
  1. بە کۆمەڵ و بە تاک بەخێودەکرێت
  2. پێویستی بە شوێنی گەورەیە
  3. دەبێت کەشی شوێنەکەی هاوسەنگ بێ (نە سارد نە گەرم )بۆ ئەوەی تەندروست بێت و نەخۆش نەکەوێت
  4. دانانی ئاو بۆ مەلەکردن لە ھاوینان،بۆ ئەوەی بتوانێت خۆی پاک بکاتەوە
  5. دابینکردنی ڤیتامینات و کالیسیۆم و کەفی دەریا
  6. کەرەوز بۆ کاتی جوتبوون زۆر گرنگە
  7. پاک ڕاگرتنی قەفەز بە بەردەوامی گۆڕینی ئاوی خوارد و مەلەکردنیان بۆی دوربێ لە نەخۆشی
  8. تەمەنێک کە گونجاو بێت بۆ جووت بوون لە ۱۰مانگ زیاتر بیت هەشە بەپێی خزمەت دەگۆرێت
  9. زۆر سەیر نەکردنی هیلانە و تماشا نەکردنی هیلکەکان،
دەنگە دەنگی بەرز دەبیتە هۆی ئیزعاج کردنی و نەکردنی هیلکە

جیاکردنەوەی نێر و مێ

زۆر جار بەم شێوازە جیادەکرێنەوە
  • مێ
ناخوێنێت,کڵاوی تیژ نییەو پانە,قاچی بڵاوە,سەری بچووک
چاوی ھێلکەی بچووکە,ڕوومەتی پرتەقاڵ کاڵە
  • نێر
دەخوێنێت,کڵاوی تیژە,قاچی جووت دەکات,
سەری گەورەیە,چاوی خڕو گەورەیە,ڕوومەتی پرتەقاڵی تۆخە.



ئامادەکردن:
کەژین ئازاد محمد
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین