وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

نەخۆشی درێژخایه‌نی ڕێڕه‌وی هه‌ناسه‌ لە مریشک

نەخۆشی درێژخایه‌نی ڕێڕه‌وی هه‌ناسه‌- chronic respiratory disease (CRD)

نه‌خۆشیه‌كی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌یه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی كێشه‌ بۆ ڕێڕه‌وی هه‌ناسه‌ و توره‌كه‌ی هه‌وا .
به‌ زۆری له‌ مریشك و عه‌له‌شیش دا ده‌رده‌كه‌وێت .
زۆركات به‌ هۆی Mycoplasma كه‌ نه‌خۆشیه‌كی به‌كتریایه‌ یه‌كێكه‌ له‌و نه‌خۆشیانه‌ی به‌ CRD هه‌ژمارده‌كرێت .
دوو جۆری سه‌ره‌كی هه‌یه‌ :
‏1- mycoplasma gallisepticum
‏2- Mycoplasma synoviae
ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی یارمه‌تیده‌رن و ڕێگه‌خۆشكه‌رن بۆ تووشبوون به‌ CRD به‌ زۆری نه‌خۆشیه‌ ڤایرۆسیه‌كانی وه‌ك newcastle , infectious bronchitis (IB) كه‌ به‌رگری له‌شی په‌له‌وه‌ره‌كه‌ (مناعه‌) لاوازه‌كه‌ن و دائه‌به‌زێنن ئه‌بنه‌ ڕێگه‌ خۆشكه‌رێك بۆ تووشبوون به‌و نه‌خۆشیه‌‌ .

نیشانه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌

  1. بۆنی ناخۆشی ناو ده‌م
  2. پۆپیته‌ی كاڵ
  3. هه‌ناسه‌ ته‌نگی
  4. نه‌مانی حه‌زی خواردن و لاواز بوون
  5. كه‌م بوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هێلكه‌
  6. هه‌وكردنی چاو و هه‌ڵئاوسانی ده‌موچاو
  7. هه‌وكردنی جومگه‌كان

ڕێگاكانی گواستنه‌وه‌

  1. به‌هۆی هه‌وا و ئاو خۆراك
  2. به‌هۆی كه‌ل و په‌لی پیسبوو
  3. گواستنه‌وه‌یان له‌ شوێنێك بۆ شوێنێكی تر
  4. ساردی یان خراپی هه‌وا گۆڕكێ
  5. وه‌ له‌ باوانه‌وه‌ ئه‌گوازرێته‌وه‌ بۆ وه‌چه‌كان واته‌ له‌ ڕێگای هێلكه‌

دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکە/ لە رێگای جیاکردنەوەو چاندنی ھۆکاری نەخۆشیەکە وە لە رێگای ئامێری PCR, بەکارھێنانی ELISA technique دەبێت.
پاراستن/ بە گۆرینی کەش و ھەواو، کوتانی پەلەوەرەکان بۆ بەدەست ھێنانی بەرگریەکی بەھێز.
چارەسەر/ بە بەکارھێنانی ئەنتی بایۆتیک یان دەرمانی کیمیایی بەلام بە تەواوی لەناوی نابات، تەنھا نیشانەکانی کەمدەکاتەوە.



ئامادەکردن:
کەژین ئازاد محمد
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین