وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

هەناسە تەنگی یاخوود نەخۆشی ڕەبۆ

نەخۆشی ڕەبۆ : بریتیە لە ھەوکردنی ڕێڕەوەکانی ھەوا لە ناو سییەکان ، وا دەکات کە کرداری ھەناسەدان قورس بێت وە ھەندێک جار چالاکی و ھەندێک جووڵە دەکاتە شتێکی ئەستەم و ناتوانیت بیانکەیت .
بۆ ئەوەی کە بە تەواوی لە ڕەبۆ تێبگەین سەرەتا پێویستە لە کرداری ھەناسەدانی ئاسایی تێبگەین ئەوسا باس لە ڕەبۆ و کاریگەریەکانی بکەین لەسەر سییەکان و ڕێڕەوی ھەوا .
ھەرکاتێک تۆ ھەناسە ھەڵدەمژیت ھەوای پڕ ئۆکسجین دەگات بە سییەکان لە ڕێی ڕێڕەوی ھەواوە ، لەشت پێویستی بە ئۆکسجین ھەیە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی خوێنەوە ئەو ئۆکسجینە بگوازێتەوە بۆ ئەندامەکانی لەشت تاکو بە ڕێک و پێکی فرمانی خۆیان جێبەجێ بکەن
بەڵام کاتێک کەسێک تووشی ڕەبۆ دەبێت ، ڕێڕەوەکانی ھەوای ئەم کەسە ھەڵئاوسان و گرژ بوونی تێدا ڕوو دەدات بەمەش بڕی ئۆکسجینی پێویست بۆ سییەکان کەم دەکات

نیشانەکانی نەخۆشی ڕەبۆ چین !؟

باوترین نیشانە کە نەخۆشی ڕەبۆ جیا بکاتەوە لە نەخۆشیەکانی دیکەی ڕێڕەوی ھەواو سییەکان بریتیە لە
" خییزەی سنگ " wheeze لە کاتی ھەناسەدان
کۆکە ، بە تایبەت لە شەواندا ، لە کاتی وەرزشێکی کەم یان جووڵەیەکی کەم-
تووندی سنگ
ھەناسە کورتی
ھیلاک بوون
چەندەھا نیشانەی دیکەش ھەن بەڵام گرنگترینیان ئەوابەی سەرەوە بوون کە باسکران

چەند جۆر نەخۆشی ڕەبۆ ھەیە ؟!

— Non Allergic
واتە جۆرێکی ڕەبۆ کە پەیوەست نیە بە حەساسیەتەوە
— occupational asthma
ئەم جۆرەیان پەیوەندی ھەیە بە ئیشی کەسەکەوە ، بە زۆری ئەو کەسانە ئەگرێتەوە کە ئیشیان بۆیاخ کردن و لە کانی خەڵوز کار دەکەن و شوێنی کارەکەیان تۆز و خۆڵی زۆری ھەیە یان بۆنێکی تیژ بۆ ماوەیەکی زۆر لە شوێنەکەدا بوونی ھەبێ .
—Exercise induced asthma
ئەم جۆرەی ڕەبۆ پەیوەندی ھەیە بە وەرزش و جووڵەو ڕۆیشتنەوە ، لە دوای 10 بۆ 15 خولەک لە ئەنجامدانی چالاکی نیشانەکانی نەخۆشیەکە بەدەر دەکەون .
— aspirin induced asthma
جۆرێکی تری ڕەبۆ پەیوەندی ھەیە بە وەرگرتنی دەرمانی ئەسپرین ، یان ھەر جۆرێکی تری دەرمانەکانی NSAID’s کە کۆمەڵەیەکی دەرمانن تایبەتن بە ئازار شکێن و دژە ھەوکردن .
— cough variant asthma
ئەم جۆرەی ڕەبۆ جۆرێکی تایبەتە کە خییزەی سنگ و کورتی ھەناسەدانی تێدا نیە ! بەڵکو بەوە جیادەکرێتەوە کە کۆکەیەکی وشک و بەردەوام لە نەخۆشەکەدا دەبینرێت !

ھۆکارەکانی توشبوون بە ڕەبۆ چین !؟

ھۆکارەکان دەکرێ پەیوەست بن بە بۆماوە'وە کە لە خێزانەکاندا دایک یان باوک توشبووی نەخۆشیەکەن منداڵەکانیان بە ئەگەری زۆرەوە ھەڵگری نەخۆشیەکەن
ھۆکاری نا پەیوەست بە بۆماوەوە ، وەک :
  • بێتاقەت بوون
  • ھەوای شێدار
  • جگەرە کێشان
  • پیسبوونی ھەوای ژینگە
  • ھەوای سارد
  • چالاکی زۆر
  • دەنکە ھەڵاڵە
  • تووکی گیانەوەران
  • سپۆڕی گوڵ
  • ھتد...

چۆن چارەسەری نەخۆشی ڕەبۆ بکەین !؟

بەپێی کۆتا توێژینەوەی زانستی ، نەخۆشی ڕەبۆ چارەسەر ناکرێت !
بەڵام دەتوانرێت چارەسەری نیشانەکانی بکرێت
لە ڕێگەی کۆمەڵێک دەرمانەوە کە دەکرێن بە 2 کۆمەڵەوە
  1. کۆمەڵەی یەکەم : بەکاردێ بۆ چارەسەری لەناکاوی ڕەبۆ کە دەتپارێزێ لە خنکان و دووبارە گەڕانەوەی ھەوا بۆ ناو سییەکان
  2. کۆمەڵەی دووەم : بەکاردێ بۆ چارەسەری نیشانەکان بۆ ماوەیەکی درێژخایەن

سەرچاوەکان (1,2)

ئامادەکردن : یوسف تەھا قادر
dexterity medical organization

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین