بازاڕی کوردستان بۆتە مارکێتێکی جیهانی گەورە بۆ ساغکردنەوەی چەندین جۆری گۆشتی سوور وەکو (هیندی، تورکی، ئێرانی، بەڕازیلی، جۆرجی) وە چەندین وڵاتی دیکە بەڵام چەندین هۆکاری تەندروستی هەیە کە پێویستە ڕەچاو بکرێت لەکاتی کڕينی گۆشت:ـ
- گۆشتی هاوردەکراو یان بەستو چەندین جار خاودەبێتەوە کە ئەمەش نزیکەی 70% بەهای خۆراکی لەدەست دەدات.
- چەندین دەرمانی تێکەڵدەکرێت بۆ ئەوەی ئەو بەفرە درەنگ خاوبێتەوە کە مەترسی تەندروستی هەیە
- چەندین دەرمانی پارێزەری تێکەڵدەکرێت بۆئەوەی ماوەیەکی زۆر بمێنێتەوە کەزۆربەی هۆکارن بۆ شێرپەنجە
- زۆربەیان سروشتی نین و بەهۆرمۆن قەڵەودەکرێن کە کاریگەری خراپیان هەیە لەسەر هاوسەنگی هۆرمۆنەکانی لەشی مرۆڤ
- تەنانەت ئەگەر ئاژەڵی دەرەوە بەزیندوییش هاوردە بکرێت هەر مەترسی هەیە لەبەر ئەوەی ناتوانرێت هەمو پشکنینێکی بۆبکرێت و دەبێتە هۆی هێنانی نەخۆشی تازە بۆ هەرێم کە هەندێکیان هاوبەشە لەگەڵ مرۆڤ کە ئەمە لەئایندە دەیبینین
- زۆربەی ئاژەڵی دەرەوە دەستکاری جیناتیان کراوە واتە سروشتی نین
- نرخی هەرزان جێگەی گومانە کە لەهیچ وڵاتێک بەوشێوە گۆشت هەرزان نیە وئەگەری ئەوە هەیە کەئەو جۆرە گۆشتانە فڕێدرابێت ودەستکاری هەمو شتێکی کرابێت
- گۆشتی بەستو زۆربەی بریتیە لە گۆشتی ئاژەڵی تەمەن گەورە کەبەهای خۆراکی نیە
- لەڕوی ئاینیەوە ئەو گۆشتانە حەڵال نین چونکە کەسانێک سەریدەبڕن موسوڵمان نین یان بە ئامێری تایبەت بێ هۆشدەکرێن ودوایی سەردەبرێن
لەکۆتاییدا گۆشتی ئاژەڵی کوردی خۆماڵی بەکاربێنە ئەگەر گرانیش بێت چونکە دواتر پارەیەکی زۆر خەرج دەکەیت لە نەخۆشخانەی هیوا
بەهیوای تەندروستی بۆ ئێوە
دکتۆر عوسمان جمال
dexterity medical organization
