سەرئێشە یەکێکە لەهەرەباوترین کێشەتەندروستیەکانمان، 4 جۆر سەرئێشە هەیە.. چۆن جیاوازی دەکەیت لە نێوانیان..؟
- 1. سەرئێشەی گرژی (توتر)
ئەمە باوترین جۆری سەرئێشەیە، کە بەزۆری وا دەکات هەست بە ئازار یان فشار بکەیت کە لە هەردوو لای سەرەوە دەست پێدەکات و درێژ دەبێتەوە بۆ پشتی سەر و مل و چەناگە
- 2. شەقیقە.
ئازارێکی زۆرە لە لایەکی سەر و لەوانەیە سەرگێژخواردن یان ڕشانەوە لەگەڵیدا بێت و ببێتە هۆی هەستیاری بە دەنگ و ڕووناکی
- 3. سەرئێشەی هێسوو(کلاستەر)
سەرئێشەیەکی زۆر بە ئازارە کە لە لایەکی سەرەوە دێت و لەگەڵیدا لووت گیران و ئازار و فرمێسک لە چاوەکاندا دەبێت
- 4. سەرئێشەی جیوبەکان.
ئازاری پێشەوەی سەر و دەم و چاوە، هەروەها بەهۆی هەوکردنی جیوبەکانەوەیە
سێنک نەوزاد
dexterity medical organization
