وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە فۆلۆ بکە

قیمە


ھۆشیاری مامەڵە کردن لەگەڵ قیمە بابەتێکی گرنگی تەندروستی گشتی ڤێتێرنەرییە، قیمە ئەگەری  پیس بوونی بە میکرۆب زۆرە بە تایبەتی میکرۆبەکانی ھەوا بۆیە دەبێت زۆر بە ووریاییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکەین چونکە شفتە، کوبە، کەباب و چەندەھا خواردنی دیکە ھەیە کە قیمەی تێدا بەکاردێت! 
ئەگەر بمانەوێت قیمەی گۆشتمان بەتەواوی دەستبکەوێت نابێت گورچیلە و دڵ و چەوری تێکەڵ بکەین مەگەر بە ویستی خۆمان بێت چونکە تێکەڵ کردندنیان لەگەڵ گۆشت و فرۆشتنی وەک قیمەی گۆشت فێڵ کردنە لە بەکارھێنەری ئەو قیمەیە. 
مەکینەی قیمە نابێت بە ھیچ شێوەیەک ژەنگی پێوە بێت پاش بەکارھێنان دەبێت خاوێن بکرێتەوە. 
نابێت بە ھیچ شێوەیەک بێ دەستکێش دەست بکەینە ناو قیمەوە، دەبێت لە کەباب خانە و گۆشتفرۆش و چێشتخانەکاندا کەسانی خزمەتگوزار پاکژبن پێویستە بێ دەستکێش دەستکاری قیمە و گۆشت نەکرێت، نینۆکیان نەبێت دەموچاویان بێ موو بێت بۆ سەریشیان دەبێت کڵاوی تایبەت لەسەر بکەن بە جۆرێک تەواوی سەروقژیان بگرێت. 
لە ڕووی پزیشکیەوە موو لەگەڵ ژێر نینۆک بە ھەڵگری بەکتریای Staphylococcus aureus دادەنرێت، جگە لەمەش ئەم بەکتریایە 20% بۆ 30% لەسەر ڕووی پێستی خەڵک دەژی، دەتوانین بڵێین ئەم میکرۆبە لە ڕێگەی ژەھرەکانیەوە زیانێکی گەورە دەگەیەنێت بە تەندروستیمان لە بەشە جیاوازەکانی لەشدا، سەرئەنجام دەبێتە ھۆی کۆمەڵێک نەخۆشی و دروست کردنی دوومەڵ یان لەکاتی برینداربوونی پێستدا دەبێتە ھۆی ھەوکردنی توندی پێست بە تایبەتی لە مناڵاندا، جگە لەمانەش ھۆکاری ھەوی سی و پەردەکانی مێشکە، یاخود دەبێتە ھۆی ھەوی ئێسک یان ھەوی توند لە دیوی ناوەوەی دیوارەکانی دڵ، ئازاری جومگەکان، لە ھەمووشی مەترسیدارتر ھۆکارێکی سەرەکی ھەوکردنی برین و درووستبوونی لینجەی برینە .
لە ساڵی 1880  ئەلیکساندەر ئۆگیستۆن لە دوومەڵی نەخۆشێکدا ئەم بەکتریایەی دۆزیەوە، دواتر دەرکەوت بە مووی قژ و ڕووی پێست و ناو کونە لووتەکان و قورگیشدا ھەیە، بۆیە زۆر پێویستە دەستکێش بەکار بھێنرێت و کڵاوی تایبەت لەسەر بکرێت.
لەڕووی تەندروستی گشتی ڤێتێرنەرییەوە پێویستە بایەخێکی تەواو بەم بابەتە بدرێت، وەک باسمان کرد نابێت دەستکاری گۆشت و قیمە بکرێت بێ ڕەچاوکردنی خاوێنی. 



د.چاوان محمد عمر
dexterity medical organization

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین