ئاو پێویستیەکی سەرەکیە بۆ جەستەی مرۆڤ تاوەک هەموو ئەندامەکامی جەستە فرمانەکانیان بە باشی ئەنجام بدەن ، ئەگەر ئێمە ڕۆژانە بە بڕی پێویست ئاو نەخۆینەوە جەستەمان بەرەو وشک بوونەوە دەڕوات کە ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبونی چەندین کێشەی تەندروستی ، ئەم خاڵانەی لای خوارە کۆمەڵێک نموونەن کە توشی ئێمەی مرۆڤ دەبێت لەبارودۆخێکدا ئەگەر لە جەستەدا بە بڕی پێویست ئاو نەبوو .
- کێشەی گورچیلە . گورچیلە پشت دەبەستێت بە ئاو بۆ پاڵاوتنی مادەی زیانبەخش لە خوێن ، بە بێ بونی بڕی پێویست لە ئاو گورچیلەکانمان ناتوانن ئەم کارانە ئەنجام بدەن سەرەنجام دەکرێت ببێتە هۆی دروستبونی بەردی گورچیلەو چەندین کێشەی دیکە .
- وشک بوونی پێست. کەمبوونەوەی ئاو لە جەستە دەبێتە هۆی وشکبونەوەی پێست و دەرکەوتنی توێژاڵی تەنک لەسەر پێست ، ئەمەش بە تێپەڕوبونی کات دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە پێست.
- هەوکردنی کۆئەندامی میزو میزەڕۆ. نەبوونی ئاوی پێویست وا لە جەستە دەکات بەتوندی بتوانێت بەکتریای زیان بەخش دەربکاتە دەرەوە ئەمەش دەبێتە هۆی هەوکردنی کۆئەندامی میزو میزەڕۆ.
- قەبزبوون. ئاو پێویستە بۆ ڕێکخستنی جوڵەی ڕیخۆڵەکانمان ، بە بێ بونی ئاوی پێویست قورسدەبێت پاشەڕۆ لە جەستە بکرێتە دەرەوە ئەمەش دەبێتە هۆی قەبزبوون .
- ئازاری سەر .یەکێکی تر لە نیشانەکانی کەم بوونەوەی ئاوی پێویست لە جەستە هەبوونی ئازارێکی زۆرە لە سەردا .
- ماندویەتی. ماسولکەو ئەندامەکانی دیکەمان پێویستیان بە ئاو هەیە بۆ ئەنجامدانی فرمانەکانیان ، نەبوونی ئاوی پێویست دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی وزەو سەرئەنجام توشی ماندویاتیمان دەکات .
- کەمبونەوەی ئاو لە جەستە کاردەکاتە سەر فرمانەکانی مێشکمان وەک ، یادەوەری و تەرکیزکردن و کاردانەوە ..
ئەمانە چەند نمونەیەک بوون لەسەر کاریگەریەکانی کەم خواردنەوەی ئاو ، وە ئەوەی گرنگە بۆ دوربون لەم کێشانە ڕۆژانە بە لایەنی کەم 8 پەرداخ ئاو بخورێتەوە بۆ مانەوە بە تەندروستی .
تەندروست باش بن .
ڕەوشت ڕەزا
dexterity medical organization
