تەندروستی دەروونی بریتییە لەوەی کە هەستیانە و سایکۆلۆژیانە و کۆمەڵایەتییانە لە بارێکی خوازراو بین ،کە دیاریدەکان چۆن بیردەکەینەوە،چۆن هەستدەکەین !
هەروەها دیاریدەکات چۆن بەرگەی سترێس دەگرین،،بۆیەش پاراستنی تەندروستی دەرونیمان کارێکی زۆر پێویست و گرنگە
هەستەکانت دەرببڕە:لەگەڵ کەسێکدا قسە بکە کە متمانەت پێیەتی دەربارەی چۆنێتی هەستکردنت یان ئەو کێشانەی کە لەوانەیە ڕووبەڕووت ببنەوە. ڕاگرتنی ئەم هەستانە لەناخدا دەبێتە هۆی ئەوەی هەست بە خراپتر بکەیت.
یاخود هەستەکانت بنوسەوە ،گەر لەو کەسانەی کە نایانەوێ هەستەکانیان دەببڕن ،بینوسەوە ،ئەمە ڕێگایەکی یارمەتیدەر دەبێ بۆ پاراستی تەندروستی دەروونیت ..
سنوور دابنێ:بڵێ “نا” بۆ ئەو چالاکییانەی کە دەزانیت حەزت لێیان نییە یان چیتر ناتەوێت بیکەیت. لەوانەیە ئەمە بریتی بێ لە بەشداری نەکردن لەو کۆبوونەوەیانەی کە حەزت لێیان نییە، یان وەڵامنەدانەوەی مۆبایلەکەت لە هەندێک کاتەکانی ڕۆژدا. ئاگاداری تەندروستی جەستەت بە: چاودێری جەستەیی خۆت ڕێگەیەکی گرنگە بۆ پاراستنی تەندروستی دەروونی: خواردنی تەندروست و خەوتنی پێویست و وەرزشکردن بە بەردەوامی چەند ڕێگەیەکن کە دەتوانیت گرنگی بە تەندروستی جەستەت بدەیت.
میکانیزمێکی ڕووبەڕووبوونەوەی تایبەت بە خۆت بدۆزەرەوە: هەموو کەسێک لە گەشتێکدایە بە تەحەددیات و میکانیزمی ڕووبەڕووبوونەوەی خۆی. چالاکیەکی تەندروست بدۆزەرەوە کە یارمەتیت بدات لە ڕووبەڕووبوونەوەی فشاری ڕۆژانە، وەک وێنەکێشان (من خۆم یەکێکم لەوانەی کە بە وێنەکێشانی چاو دەتوانم ئارام ببمەوە )یان مۆسیقا، نووسینی گۆڤار یان پەیوەندیکردن لەگەڵ کەسە ئازیزەکانت،تەنانەت دەکرێ گریانیش بێ ..
ئەگەر پێویستت پێی بوو داوای یارمەتی بکە: لەو کەسانەی کە دەزانی جێی متمانەن و دەتوانن کاریگەری ئەرێنیان هەبێ لەسەرت .
تەندروستی جوانییە
باشترین تەندروستیش باشترین جۆری جوانییه
ئامادهكردن /سێنك نهوزاد
dexterity medical organization