وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

پشتێنی ئاگرین (حزام الناري) - Herpes Zoster

واتای ووشەکان

ووشەی herpes واتە شتێک بخشێت و بڕوات ئەمەش ئاماژەیە بە سیفەتی ڤایرۆسەکە کە بەسەر جەستە و پێستدا تێپەڕدەبێت و دەخشێت. وە zoster واتە پشتێن یان کەمەرەیی کە ئاماژەیە بەوەی نیشانەکانی وا دروستی دەکات لەسەر پێست یەک لە دوا یەک و بەسەر یەکەوەن بەشێوەی کەمەرە. وە بۆیە ناوی نراوە ئاگرین چونکە پەڵەکان بەشێوەی ئاگرێک دەردەکەون وە ڤایرۆسەکە کاتێک دێتە جەستەوە بەخێرایی وەکو ئاگر هەڵدەچێت و لە چەند ڕۆژێکدا کەسەکە توشی هەوکردنی پەردەی مێشک دەکات. 

پوختەیەک لەسەر بابەتەکە

ڤایرۆسێک هەیە بەناوی varicella-zoster virus یان VZV کە هۆکارە بۆ دوو جۆری زۆر باوی نەخۆشی بەناوی 
shingles (Zoster)
Chicken pox (Varicella)
سەرەتا لە بەشەکانی سەرەوەی سییەکان نیشانەکان دەست پێدەکەن، لەوەودواتر ژەهراویبونی خانەکانی خوێن لەو بەشەدا دروست دەبێت. وە برین و شێوەیەکی پشتێنی لەسەر پێست دروست دەکەن. دوای سێ بۆ چوار ڕۆژ ئازارێکی زۆر توند دروست دەکات چونکە ڤایرۆسەکە دەڕواتە هەندێ بەشی مێشک و دەمارەخانەکان. لە هەرە مەترسیدارترین نیشانەکان کە دروستی دەکات بریتیە لە 
هەوکردنی پەردەی مێشک یان مێشک، هەوکردنی بەشەکانی سیستەمی دەمار، هەوکردنی دەمارەخانەکانی چاو، وە چەندین حاڵەتی مەترسیداری تری مێشک. 

هەوکردنی مێشک یان پەردەی مێشک

لە دوای چەند ڕۆژێک بۆچەند مانگێک لە دەرکەوتنی ئەم ڤایرۆسە کەسەکە توشی هەوکردنی پەردەی مێشک دەبێت کە نیشانەکانی بریتین لە (تا، سەرئێشە، گەشکە، کێشەی گرژبونی ماسولکەکانی دەم و چاو، لەدەستدانی ئاستی هۆشیاری و ئاگایی). دەرکەوتنی پەڵەی شێوە برینی زۆر لەسەر پێست. 

پشتێنی ئاگرینی بینایی 

کاتێک ڤایرۆسەکە دەکات بە بەشێک لە دەمارە خانەکان بەناوی trigeminal ganglion دەبێتە هۆی دروست بونی برین وڕوشاوی لە دەمارەخانەکان و خوێنبەر و خوێنهێنەرەکانی چاو و بیناییدا. کە مەترسی دروست دەکات بۆ لەدەستدانی بینایی یان برینداربونی گلێنە و هاوێنەی چاو. 

Ramsay Hunt Syndrome 

دوای چەند مانگێک ئەم ڤایرۆسە کە بگات بە دەمارەخانەکانی بەرپرس لەماسولکەی ڕوخسار دەبێتە هۆی لەکارکەوتنی ماسولکەی ڕوخسار یان دروست کردنی پەڵە و برین لە دەم و ڕوخساردا.
وە چەندین حاڵەتی مەترسیداری تر دروست دەکات ئەگەر چارەسەر نەکرێت بەخێرایی.

ڕێگریکردن و چارەسەرکردن

لە منداڵیدا ڤاکسینی دژ بەم ڤایرۆسە هەیە کە دەدرێت لە منداڵ بۆیە ئەومنداڵانەی کە ڤاکسینیان لەخۆیان نەداوە ئەگەریان زیاترە بۆ توش بون. 
سەبارەت بە چارەسەرەکان بەزۆری دەرمان بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی نیشانەکان بۆ نمونە بۆ هەوکردنی پەردەی مێشک یان مێشک دەرمانی (Acyclovir) کەدژە ڤایرۆسە بەکاردێت. بۆ خودی ڤایرۆسەکە ڕاستەوخۆ دەرمانە دژە ڤایرۆسیەکانی وەکو (Acyclovir و Famciclovir و cyclovir) بەکاردێت. بۆ چارەسەرکردنی کێشە دەماریەکان دەرمانەکانی (Amitrriptyline و gabapetin) پێکەوە بەکاردێن. 
وە دەرمانە ئازارشکێنەکان بەکاردێن چونکە ئازارێکی زۆر دروست دەکات بۆ کەسەکە لەگەڵ ئەوهەمووحاڵەتە مەترسیانەی کەدروستی دەکات. 


سەرچاوە : 
Netter collection. Infectio of the nervous system. p (289)



دانیار عثمان عزیز
dexterity medical organization

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین