باچیلیزم بە ئینگلیزی ( botulism ) نەخۆشیەکی دەگمەنە، بەڵام کوشندەیە زۆربەی کات! ڕودەدات بەهۆی ژەهراوی بوونەوە کە کاریگەری دەکاتە سەر کۆئەندامی دەمار و وە توندبوونی هەناسە ، لەکار کەوتنی ماسولکەکان،( شەلەل )، تەنانەت مردنیش.
ئەم ژەهراوی بوونە ڕودەدات بەهۆی جۆرێک لو بەکتریا کە ناوی ( clostridium botulinum ) ، ئەم بەکتریا دەتوانێ ژەهر دروست بکات لە خۆراک وبرین و تەنانەت ڕیخۆڵە باریکەی منداڵی تازە لە دایک بووش.
ئەم بەکتریا بەشێوەیەکی گشتی نابێتە هۆی نەخۆشکەوتن ، سپۆڕ بەرهەم دەهێنێت بۆ پاراستنی خۆی لە ژینگەدا بەکاری ئەهێنێت ، وە ئەم سپۆڕانە زیانمەند نین بۆ مرۆڤ تەنها لە چەند بارودۆخێک نەبێت ، کاتێ گەشەدەکەن و ژەهرێکی کوشندە بەرهەم دەهێنن ، ئەو بارودۆخانەی دەبنە هۆی ئەوەی سپۆڕەکان ژەهر بەرهەم بهێنن بریتین لە ؛
- کەمبوونەوەی ئۆکسجین
- ترشێتی کەم
- شەکری کەم
- خوێی کەم
- گۆڕانی پلەی گەرمی
- بڕی نا پێویست لە ئاو ، بێگومان ڕودانی ئەم شتانە لە ژینگەی بەکتریاکەدا مەبەستمە ، کە وادەکەن سپۆڕەکانیان ژەهر بەرهەم بهێنن .
جۆرەکانی :
بەپێی گەشەی بە کتریاکە لەو شوێنەی تیایەتی پۆلێن دەکرێت ،
- Infant botulism / لێرەدا بەکتریاکە دەچێتە ڕیخۆڵەی منداڵی ساوا دەبێتە هۆی نەخۆشی .
- Wound botulism / بەهۆی گەشەی بەکتریاکە لەناو بریندا ڕودەدات
- Food borne botulism / بەهۆی خواردنی ئەوخۆراکانەوە ڕودەدات کە ژەهراوی بونە بەم بەکتریا
- Latrogenic botulism / ئەمە ڕودەدات کاتێ ئەو مادانەی بۆ مەبەستی جوانکاری بەکاردەهێندرێن ژەهراوی بوبن بەم بەکتریا .
نیشانەکانی :
- لاوازبونی ماسولکە
- خۆراک خواردن بە قورسی
- تێک چونی بینای یاخود بینینی شتەکان بە دوان
- هەناسەتەنگی
- قورس جوڵاندنی چاوەکان
- قسەکردن بە شێوازێکی ناڕون یاخود تێکەڵکردنی وشەکان
- ئەگەر هۆکارەکەی خۆراک بوبێ ئەم نیشانانەی ئەبێت .
- ڕشانەوە، سکچوون، ئازاری گەدە ، دڵ تێکەڵ هاتن
دەستنیشانکردن :
- لەڕێگەی brain scan
- وە تێستی spinal fluid
- تێستی ڕادەی کارای دەمار و ماسولکەکان
- تێستی پیسای ، خوێن .
چارەسەرکردن :
لەبەر ئەوەی ئەم نەخۆشیە بەهۆی ژەهراوی بوونەوە ڕودەدات پزیشک پێشنیاری وەرگرتنی nontoxic drugs ئەکات بۆ نەخۆش ، وە بە پێی ڕادەی قورسی و سوکی نیشانەکان لە کەسی توشبودا ماوەی مانەوەی لە نەخۆشخانە دیاری دەکردرێ . لەوەیە پێویست بکات بۆ ماوەی چەند هەفتە یاخود چەند مانگ کەسی توش بوو بمێنێتەوە .
بۆ ئەوکەسانەی کە توشی هەناسە تەنگی بوونە ، پێویست بە وەرگرتنی ئۆکسجین دەکات ، وە ئەو کەسانەی بە هۆی برینەوە توش بونە ڕەنگبێ پێویست بە نەشتەرگەری بکات بۆ ئەوەی سەرچاوەی نەخۆشیەکە لاببردرێ لەگەڵیشیا دەرمانی دژەزیندەییەکان وەربگرێ.
تەندروست بمێنن
ڕەوشت ڕەزا
dexterity medical organization