وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

بەردی ئاڵوەکان


کە دەڵێم بەرد بە تاشەبەرد تێمەگەن، گرێ بارستەی بچوکن بەگشتی لە ئاڵوەکاندا دروست دەبن ڕەنگ زەرد یان سپین,, tonsilloliths (تۆنسڵۆلیثس) زیاتر لەوکەسانەدا ڕوودەدات کە کەلێنە بۆشایی ئاڵوەکانیان زیاترن یان کە زۆر توشی هەوکردنی ئاڵوەکان بوون tonsillitis (تۆنسڵلایتس) وە باوترە لە گەنجان و هەرزەکاراندا ، حاڵەتێکی باوە بەس ڕەنگە هەندێک لەخەڵک درکیان بەوە نەکردبێ کە هەیانە بۆ هەندێکی خەڵکیش نەک تەنها درکیان پێی کردووە شتێکی تەواو بێزارکەریشە ،،
هۆکارەکەی ئەوەیە کە ئەگەر کەرستەو پاشماوەی خۆراکی تێدا جێ بمێنێت یان بەکتریاو کەڕوو یان کەڵەکەبوونی لینجەماددە تێیدا ئەوا دروست دەبن.

دیارترین نیشانەی 

●بۆنی ناخۆشی دەمە،
●هەستکردن بە هەبوونی شتێک لە ئاڵوەکاندا،لەوانەیە نیشانەی تریشی هەبن وەک
●کۆکە ، 
●ئاوسان و ئازاری قوڕگ و گوێ، 
●کێشەی قوتدان و هەبوونی تامێکی ناخۆش لەدەمدا،
●بارستەی سپی یان زەرد کە ڕەنگە تفی بکەیەوە یان بیانبینیت کاتێک لە ئاوێنە سەیری ناو دەم بکەیت.
کێشەیەکی تەندروستی گەورە نیە بەڵام ئیزعاجە!

چارەسەر

شوشتن و پاکڕاگرتنی بەردەوامی دەم و ددانەکان.
غەڕغرڕەکردن بە ئاوی گەرم و خوێ (خوێواوکی گەرم)بەتایبەت دوای ژەمەخواردنەکان.
دەتوانرێ بەشتێک یان کۆتن سوابێک(دارێکە سەرەکانی بە لۆکە ڕوپۆش کراون ) پەستانێک بخرێتە سەر ئاڵوەکان و بارستەگرێکانی لێ بێنە دەرەوە .
ئەم چارەسەرییانە لە ماڵەوە دەکرێن ئەگەرچی بەگشتی چارەسەری کافین بەڵام ئەگەر هەر سوودیان نەبوو دەتوانی لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕی قوڕگ و لوت و گوێ ڕاوێژ بکەی و ڕەنگە کریپتۆلایسس(لابردنی کریپتەکانی ئاڵوو) و نەشتەرگەری وەک چارەسەر بۆ پێشنیار بکرێت...
تەندروست باش بن..


ئاڵا جەواد بەرزنجی

dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین