وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

گۆشتی زیادەی سەر پێست


واتاکردنی ووشەکان

  • سەرەتا skin tag واتە خاڵی زیادەی سەرپێست چونکە tag واتە شتێکی بەرز کە لە دوورەوە دیاربێت، گۆشتی زیادەی سەرپێستیش بەشێوەی خاڵ دەردەکەون کە بە ئاسانی هەستی پێدەکرێت و دەبینرێت. 
  • زاراوەی acrochordon زۆر کۆن نیە لە لاتینیدا بەواتای بالوکەیەکی باریک، کە دواتر واتای گۆشت یان چەوری وەرگرتوە. 
  • زاراوەی fibroepithelial polyp کە چەند بڕگەیەکە (fibro واتە ڕیشاڵ + epithelial ڕووکەشەخانە + polyp واتە فرە یان پێ) چونکە ئەو گۆشتانەی دەردەکەون لەسەر پێست باریکن و بەشێوەی پێ دەرپەڕیون. 

پوختەیەکی گشتی 

بەشێوەیەکی گشتی گۆشتی زیادە لە هەموو مرۆڤێکدا هەیە، بەلایەنی کەمەوە هەموو کەسێکی پێگەیشتوو گۆشتێکی زیادەی هەیە لەسەر پێستی ڕوخساری یان پەلەکانی یان .. وە ئەم حاڵەتە هیچ مەترسیەکی وای نیە و زۆرجار پشت گوێ دەخرێت. 
هەندێ کەس دەڵێن بەهۆی ڕەنگی پێستەوە دروست دەبێت بەڵام ئەمە هیچ بنەمایەکی نیە، وە هیچ بەڵگەیەک نیە بڵێ بەهۆی ڕەگەز یان نەتەوەوە لە شوێنێک بۆ شوێنێکی تر دروست دەبێت بە زیاتری. وە لە منداڵاندا نەبینراوە یان زۆر زۆر دەگمەنە، و ئەگەر لە منداڵدا دروست بوو دەبێت فەحس بکرێت چونکە مەترسی شێرپەنجەی هەیە. وە بەزۆری لە بن باڵ و مل و ناوچەی حەوز دروست دەبن. 
قەبارەی هەر یەک لەو گۆشتە زیادانە بەنزیکەی یەک بۆ پێنج ملیمەترە و ڕەنگیان تۆخە و بەشێوەی تورەکەیەکی داخراو لەسەر پێست دەردەکەون. 
هەندێ کەس بەهۆی زیان گەیاندن بە گۆشتی زیادەی سەر پێست یان لە بنکەوە دەربێن بەهۆکارێک ئەوکات هەست بە ئازار دەکەن چونکە زیان گەیشتوە بە لولە خوێنەکانی ئەو ناوچەیە لە ژێرەوە. لەم حاڵەتەدا دەبێت ئەو گۆشتە زیادەیە لابرێت. 
هەندێ توێژینەوە کراوە کە دەڵێن ئەوانەی ژمارەیەکی زۆر گۆشتی زیادەیان هەبێت مەترسی توشیبونیان بە ناتەواوی گلوگۆز بۆ دروست دەبێت یان گۆشتی زیادەی کۆلۆن بەڵام تەنیا تایتڵێک و قسەیەکە و هیچ بەڵگەیەکی لەسەر نیە کە پشت ڕاستیان بکاتەوە. 

شێوازی دروست بون 

هەموو خانەکان سەرەتا بریتین لە پێکهاتەیەک پێی دەوترێ fibroblast کە دواتر خانەکان لەمانەوە دروست دەبن. باوەڕ وایە بەهۆی لە ڕادە گەشەکردن و کەڵەکەبونی ئەم جۆرە خانە سەرەتاییانە لە ژێر بن توێژەوە کە چینی خوارەوەی پێستە گۆشتی زیادە دروست دەبێت. بۆیە لە کاتی دووگیانیدا ئافرەت زیاتر ئەگەری گۆشتی زیادە دروست بونی هەیە یان ئەو کەسانەی قەڵەون. 

چارەسەرکردن

هیچ چارەسەرێک پێویست نیە چونکە شتێکی بێ زیانە تەنانەت کاتێک پەرستار زانیاری کۆدەکاتەوە لە نەخۆش ئاماژە بە گۆشتی زیادە ناکات چونکە گرنگ نیە و نیشانەی نەخۆشی نیە. مەگەر لە کاتی نەشتەرگەری یان بەنجی لۆکاڵی لەو بەشەی گۆشتی زیادەی هەیە لادەبرێت بۆ بەنجەکە. ئەگەریش کەسێک بوە دەروونی بۆی و هەر بیری لای بوو دەکرێت شوێنەکە واتە پێستەکە بە کحۆلی پزیشکی یان chlorhexidine پاک بکرێتەوە وپاشان گۆشتەکە بە مەقەستێک یان ئامرازێکی پزیشکی بەناوی forcep لاببرێت. پاش تەواوبون برینداریەک دروست دەبێت ڕوکەشیانە کە بەهۆی بەکارهێنانی کلۆرایدی ئەلەمنیۆم برینەکە دەوەستێت. 




دانیار عثمان
dexterity medical organization

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین