وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

نەخۆشی گەڕی چییە؟


گەڕی نەخۆشییەکی پێستییە ڕودەدات بە هۆی جۆرە مێشوولەیەک یاخود گەنەیەکەوە کە پێی دەوترێ sarcoptes  scabiei .
ئەم جۆرە گەنەیە لەژێر پێست کونێک لە شێوەی تونێل دروست دەکات و هێلکەی تێدا دادەنێ ، دواتر هێلکەکان هەڵدێن و گەشەدەکەن بەرەو ڕوکەشی سەرەوەی پێست ، وە کاتێ زیاتر پێدەگەن دەتوانن لە بەشێکی پێست بڵاو ببنەوە بۆ بەشێکی دیکە یاخود بۆ پێستی کەسێکی دیکە .  خوراندن ڕودەدات بەهۆی  کارلێکی جەستە و هەستیار بوونی بەم جۆرە مۆرانەیەو وە هێلکەکانی هەروەها پاشەرۆکەی. 

 بڵاو بونەوە

بەرکەوتنی پێست بە پێستی تووش بوو هۆکارە 
بەکارهێنانی کەلو پەلی کەسی توش بوو 
واتە هەرجۆرە بەرکەوتنێکی راستەوخۆ دەتوانێت ببێتە هۆی بڵاو بونەوەی 
ئاژەڵی ماڵی یاخود pets ئەم جۆرە مۆرانەیە بڵاو ناکەنەوە بۆ مرۆڤ چونکە زیاتر کاریگەری دەکاتە سەر ئەو ئاژەڵانەی کە مردوون . بەڵام سەرەرای ئەوەش بەرکەوتن بەو ئاژەڵانەی کە گەڕییان هەیە ڕەنگە ببێتە هۆی خوراندنێکی کەم لە پێست بەڵام لە چەند رۆژێکی کەم دا خۆیان دەمرن و چارەسەری پێویست نابێ.

نیشانەکانی.

  • خوراندنێکی زۆر، زۆربەی کات لە شەوان زیاد دەبی
  • سوربونەوەی پێست  و هەستیاری
  • دەرکەوتنی بڵق
  •  ئەگەر پێشتر ئەم نەخۆشیەت هەبوو بێ بەڵام دوبارە توش ببیتەوە ڕەنگە نیشانەکانی لە ماوەی چەند ڕۆژێکی کەمدا دەرکەوێ بەڵام ئەگەر پێشتر هەرگیز توش نەبوبیت نزیکەی ٦ هەفتەی دەوێت تاوەک و نیشانەکانی دەرکەوێت ، بەڵام یەشتا دەتوانرێ بڵاو ببێتەوە ئەگەر تەنانەت نیشانەکانیشی دەرنەکەوتبێ .

نەخۆشی گەڕی لە پێستا ڕودەدات بەڵام دەکرێ لە چەن بەشێکی دیکەی جەستەدا دەرکەوێ وەک

  • بەینی پەنجەکانی دەست و پێ 
  • لە ژێر باڵ
  • بە درێژای مەچەک 
  • ئانیشک 
  • بنی پێ 
  • پشت  
  • ناوچەی سک 
  • دەوری ئەندامی زاوزێ 
  • بەشی سەرەوەی ڕان و سمت 

 چارەسەرکردن :

  نەخۆشی گەڕی بە ئاسانی دەتوانرێ چارەسەر بکردرێ لە ڕێگەی کرێم و دەرمان و حەب کە دەبنە هۆی کوشتی ئەو مۆرانەیەی دەبێتە هۆی ئەم نەخۆشییە .بەڵام خورانی شوێنی توشبوو ڕەنگە نەوەستێ تا چەند هەفتەیەکیش لە بەکار هێنانی چارەسەر . 
بۆ ڕێگریکردن لە گەڕی یاخود دوبارە سەرهەڵدانەوەی دەکرێ چەند شتێک بکرێت وەک 
شۆردنی هەموو جلو بەرگ و پێداویستی بەکارهێنراو بە ئاوی گەرم چونکە ئاوی گەرم دەبێتە هۆی کوشتنی هێلکەی مۆرانەکە 
پاکردنەوەی هەوای ماڵ و ژینگەی دەوروبەری ماڵ بۆ رێگریکردن لە بلاو بونەوەی ئەم جۆرە گەنەیە .
 واتە بە شێوەیەکی گشتی پاک و خاوێنی دەبێتە هۆی کوشتنی مۆرانەکان و ڕێگری کردن لە بلاو بونەوەی یاخود زو چاک بونەوە لە کەسی توش بوو.



تەندروست بمێنن 
ڕەوشت ڕەزا
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین