کۆکەڕەشە یان کۆکەی سەد ڕۆژە نەخۆشییەکە کە توانای گواستنەوەی هەیە (درمە) و توشی کۆئەندامی هەناسە ئەبێت بەهۆی بەکتریایەک بە ناوی (Bordetella pertussis)، وە بەشێوەیەکی سەرەکی ئەو منداڵانەی کە تەمەنیان لە 6 مانگ کەمترە توشی ئەم نەخۆشیە ئەبن .
نیشانەکانی کۆکەڕەشە چین ؟
کۆکەی توند و یەک لە دوای یەک
- تایەکی کەم
- ئاو هاتن لە لوت
- ئارەزوو نەکردنی خۆراک
چۆن خۆمان لە کۆکەڕەشە بپارێزین ؟
باشترین ڕێگا بۆ خۆپاراستن لە کۆکەڕەشە وەرگرتنی ڤاکسینە ، دوو جۆر ڤاکسین هەیە دژی کۆکە ڕەشە
یەکەم (DTaP) ڤاکسینێکە بەکاریەت بۆ ئەو مناڵانەی تەمەنیان لە 7 ساڵ کەمترە
دووەم (Tdap) ئەم ڤاکسینە لە تەمەنی 11 ساڵی وەردەگیرێت بۆ بەردەوام بونی بەرگری دژی کۆکەڕەشە لە هەرزەکار و گەورەکان
وە هەروەها ڕێگەیەکی تری خۆپاراستن بریتییە لە خۆبەدوورگرتن لە کەسانی تووشبوو .
چارەسەری کۆکەڕەشە چییە ؟
چەندین دەرمانی دژە زیندەیی بەردەستە بۆ چارەسەر کردنی کۆکەڕەشە ، بەناوبانگترینیان بریتین لە ئازیترۆمایسین و کلاریترۆمایسین و ئێریترۆمایسین .
سەرچاوەکان: American Lung Association , Mayo Clinic
ئامادەکردنی: نارین عمر علی
dexterity medical organization